هاشمی: پێكهێنانی هه‌رێمێك بۆ سوونه‌كان مانای دابه‌ش كردنی عێراق نییه
تاریق هاشمی له‌لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنی له‌باره‌ی ڕه‌وشی ووڵاته‌كه‌ی گووتى: پێكهێنانی هه‌رێمێك بۆ سوونه‌كان نابێته هۆی دابه‌ش بوونی عێراق، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی بوونی هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات هاشمى به‌تووندی ئیدانه‌ی به‌شداری كردنی عه‌ره‌به سوونه‌كانی كرد له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ى باره‌گاى عه‌مار حه‌كیم به به‌شداری كردنی نوری مالیكی.له‌و لێدوانه‌یدا هاشمی ڕوونیشیكردۆته‌وه هه‌موو هاوڵاتیانی عێراق به‌ده‌ست سیاسه‌ته‌كانی مالیكی ده‌ناڵێنن، كه تێیدا ناوبراو سیاسه‌ته‌كانی ئێران جێبه‌جێده‌كات و شیعه‌كانیش له‌بارودۆخێكی هه‌ژاری و وه‌لاوه‌نان ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
