5 حوزهیران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- لە عێراق چەک و سوتەمەنی و هاریکاری لۆجیستی بۆ سوپای ئازادی سوریا دابین دەکرێت، لیژنەی ئەمن و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: سوپای عێراق لە ماوەی رابردوودا ژمارەیەکی زۆری لەو کامیۆنانە سوتاندووە ، کە چەک و سوتەمەنی پێداویستیەکانی سەربازی لەسنووری عیراقەوە بۆ سوپای سوریان ئازاد دەگواستەوە ، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەمن و بەرگری ئەسکەندەر وەتوت بە شەفق نیوزی راگەیاند : دانیشتوانی ناوچە سنوورییەکان عێراق لە گەڵ سوریا کە زۆرینەی سوننە نشینن، هاریکاری سوپای ئازادی سوریا دەکەن و دەیان کامیۆن چەک و سوتەمەنی کەلوپەلی دیکەی سەربازیان بۆ رەوان دەکەن، کە ئەمەش پێچەوانەی هەموو یاساو رێساکانی عیراقە، هاوکات سەرۆک عەشیرتەکانی ناوچەکە ،رەتیانکردەوە کە لەناوچەکەیان هاریکاری پێشکەش بە سوپای ئازادی سوریا کرابێت ، چوونکە سوپای عیراق دەوازەسنوورییەکانی کۆنترۆڵکردووە، هەروەها سەرۆک عەشیرتەکانی ناوچەکە حکومەتی عێراقیان تۆمەتبار کرد ، کە لە رێگای دەروازەکانی سنوورەوە هاریکاری پیشکەش بە سوپای رژێمی سوریای سەر بە بەشار ئەسەد دەکەن .