موقتەدا سەدر: بێ سەرۆک کۆماریی کێشەیەکى گەورەیە

موقتەدا سەدر: بێ سەرۆک کۆماریی کێشەیەکى گەورەیە

موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتى سەدر نامەیەکى ئاڕاستەى ئەو سەرکردە سیاسیانەى عێراق کرد، کە دوێنێ شەممە 1-6-2013 لەماڵى عەمار حەکیم، سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى ئیسلامى کۆبوونەوە. نامەکەى سەدر چواردە خاڵى لەخۆگرتووە، لە یەکێک لەو خاڵانە عێراق بەبێ سەرۆک کۆمار بە \"کێشەیەکى گەورە\"" وەسفدەکات.

دوێنێ 1-6-2013 دکتۆر نەجمەدین کەریم، پارێزگارى کەرکووک و بەرپرس لەبڵاکردنەوەى زانیارى لەبارەى تەندروستى تاڵەبانى، بەدەزگاکانى هەواڵى راگەیاند، تەندروستى تاڵەبانى زۆر باشە و تەنانەت، کە گەڕایەوە دەتوانێ کاروبارى وڵاتیش بەڕێوە ببات.

لەم بارەیەوە حوسێن کازم موسا خەفاجى، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران و بڕیاردەرى لیژنەى ئاشتەوایى و لێپرسینەوە لەئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لەسەر لیستى کوتلەى ئەحرار، بە (رووداو)ى راگەیاند \""سەرۆک کۆمار سیمبولى وڵاتە و پێویستە ئامادەیی هەبێت، چونکە سەرۆک کۆمار بەرپرسى یەکەمە لەسەر ئەنجومەنى نوێنەران و ئەنجومەنى وەزیران\"".
سەرۆک کۆمار سیمبولى وڵاتە و پێویستە ئامادەیی هەبێت

خەفاجی گوتىشی \""عێراق پێویستى بەسەرۆک کۆمارێکە، بەهێز و خاوەن ئەزموون بێت، وەکو جەنابى جەلال تاڵەبانى، ئەو تەواوى سیفاتەکانى سەرۆک کۆمارى تێدایە، بەڵام ئێستاش عێراق کەسایەتى واى تێدایە ئەو پۆستە بگرێتە ئەستۆ و بتوانێ تەنگژەکانى وڵات چارەسەربکات.

ئازاد ئەبوبەکر زەینەڵ سرێشمەیى، ئەندام پەرلەمانی عیراق وئەندامی لیژنەی یاسایی، سەبارەت بەنامەکەى موقتەدا سەدر بە(رووداو)ى راگەیاند \""ئەوان پێشتریش داوایان لەداواکارى گشتى کردبوو چارەسەرێک بۆ ئەم پرسە بدۆزرێتەوە، چونکە باڵاترین پۆستە و نابێ بۆ ماوەیەکى درێژ بەبەتاڵی بمێنێتەوە، هیچ دەقێکى یاساییش نییە باس لەدانانەوەى سەرۆک کۆمار بکات لەحالەتێکى هاوشێوەدا، چونکە ئەوە (غیابە نەک خلو) لەحالەتى غیابیش جێگرى سەرۆک کۆمار دەتوانێ بەکارى سەرۆک کۆمار هەستێ\"".

سەبارەت بەهەڵوێستى هاوپەیمانى کوردستانى لەبەرامبەر ئەم پرسە، سرێشمەیی گوتی \""تاوەکو ئێستا هەڵوێستێکى فەرمى نییە و ئەو بابەتەش نابێ بەو شێوەیە باسبکرێ، هەروەها بەپێى رێکەوتنى ستراتیژى نێوان یەکێـتىی نیشتیمانى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان، پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق بەشى یەکێتیە و دەبێ ئەوان بەدواداچون بۆ ئەو مەسەلەیە بکەن\"".

رۆژی17/12/2012 بەهۆى تێکچونى بارى تەندروستى جەلال تاڵەبانى، سەرۆك کۆمارى عێراق، بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانەى بەغدا و پاشانیش بەمەبەستى چارەسەرکردن، رەوانەى نەخۆشخانەیەکى تایبەت کرا لەئەڵمانيا و تاوەکو ئێستا لەوێ لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە.






رووداوـ بەغدا
"
Top