نوری مالیکی داوای رێوشوێنی تازە لە بەرپرسانی ئەمنی دەکات

نوری مالیکی داوای رێوشوێنی تازە لە بەرپرسانی ئەمنی دەکات
1 حوزه‌یران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- بۆ رووبەرووبوونەوەی کردەوە تیرۆریستییەکانی ناوخۆی عێراق،نوری مالیکی سەرۆک وەزیران، داوای رێگاو شوێنی تازە لە هێزە ئەمنییەکانی عێراقی کرد، نوری مالیکی داوای لە بەرپرسانی هێزەکانی ئەمنی کرد، رێوشوێنی تازەی ئەمنی بگرنە بەر، بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو کردارە تیرۆریسیانە دابنرێت، کە رۆژانە هاوڵاتیان لە شارە جۆربەجۆرەکانی عیراق دەکاتە ئامانجی خۆی،مالیکی هەروەها داوای کرد،کە تیرۆریستان پێش ئەوەی کردەوەکانیان بە ئامانج بگەینن، پێوستە،هێزەکانی ئەمنی دەستگیریان بکەن و چاودێری ورد بخرێتە سەریان و مۆڵگەو حەشارگە و شوێنەکانی بە یەک گەیشتنیان ئاشکرا بکریت و دەروازەکانی سنووری پتر چاودێری بکرێت، داواکارییەکەی نوری مالیکی لەکاتیکدایە، کە تەنیا لە مانگی رابردوو، پتر لە ٤٠٠ هاووڵاتی بە هۆی کردەوە تیرۆریستییەکانەوە کوژران، کە زۆربەی کوژراوەکانیش لە شاری بەغدا بوون. دوێنێ هەینی لە بەغدا لە مزگەوتێکی ناوەراستی ئەو شارە، لە کاتی بەرێووەچونی نوێژی هەینی کە تێدا نوێژخوێنانی سوننە و شیعە بەشداربوون بۆمبیک تەقییەوە بەهۆیەوە کەسیک کوژراو دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.
Top