عەلی ئەدیب: باری ته‌ندروستی نوری مالیكی تێکچووە
عەلی ئەدیب کە سه‌ركرده‌یه‌كی حزبی دهعوەیە ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، دوای تێکچونەی باری تەندروستی نوری مالیکی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناوبراو نه‌یتوانیوه به‌شداری له رۆژی شه‌هیدی عیراقی بكات کە وابریار بوو تێیدا بەشدار بێ.
ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ربه‌خۆی عیراق لە زاری عه‌لی ئه‌دیب، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراقی گواستەوە،کە نوری مالیکی لە رێورەسمی رۆژی شه‌هیدانی عیراق كه له نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای عیراق به‌ڕێوه‌چووه، نەیتوانییەوە بەشداریی بکات،
عەلی ئەدیب، جۆر و رێژەی نەخۆشییەکەی ئاشکرا نەکردووە، تەنیا ئەوە نەبێت کە ئاماژەی داوە، کە نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عیراق نەخٶش کەوتووە.
