نیۆرک تایمز: تاکە چارەسەر بۆ رەوشی ئەمنی عێراق وازهێنانی مالیکییە

نیۆرک تایمز: تاکە چارەسەر بۆ رەوشی ئەمنی عێراق وازهێنانی مالیکییە
5ی‌ ئایار/ مایۆ (گوڵان میدیا)- رۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمریکی پێێوایە تاکە رێگا بۆ هێورکردنەوەی رەوشی ئەمنی و سیاسی لە عێراق دوورخستنەوەی نوری مالیکییە لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، رۆژنامەکە لە بابەتیکدا ئەوەی خستۆتە روو : کە لە نێو سەرکردەکانی شیعەدا کەسی لێهاتوو هەن تا ئەو پۆستە بەرێوەببات ،رۆژنامەکە ئەوەش دەخاتە روو : کە گۆرینی نوری مالیکی بە کەسێکی دیکەی شیعە سەرکەوتنێکی مەعنەوەی بە سوننە میانرەوەکانی عێراق دەدات و ئەوکاتیش بەرەی توندرەوەکان لەنێو سوننەدا پانتایی جمۆوجۆڵی سەربازیان بۆ نەهێشتنەوەی بییانووی شەرکردنیان کەمدەبێتەوە ، رۆژنامەی نیۆرک تایمز هەروەها ئاماژەدەدات: کە دوای وازهێنانی مالیکی لە پۆستی سەرۆک وەزیران ،لە جیاتی هێننانەکای گۆران لە رێگای شەڕ و جەنگەوە ، ئەوکات گۆرانکارییەکە لە رێگای ئاشییەوە دەبێت و عیراقیش دوور دەبیتەوە لە جەنگی نێوەخۆیی وڵات کەوا دیارە نزیک بۆتەوە .
Top