به‌هۆی هاندانی وتاری تایفی (10) كه‌نالی راگه‌یاندن له‌ عێراق داخران

به‌هۆی هاندانی وتاری تایفی (10) كه‌نالی راگه‌یاندن له‌ عێراق داخران
28ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- به‌هۆی هاندانی وتاری تایفی, ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ عێراق كاری 10 كه‌ناڵی ئاسمانی ڕاگرت. موجاهید ئه‌بو هێل گوته‌بێژ به‌ناوی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان رایگه‌یاند, كه‌ ده‌سته‌ی راگه‌یاندن بریاریدا كه‌ 10 كه‌نال و وێستگه‌ی عێراقی رابگرێت له‌ په‌خش كردن به‌هۆی هاندانیان بۆ دووبه‌ره‌كی تایفی .

كه‌ناڵه‌كانیش بریتین له‌ كه‌ناڵی به‌غداد و شه‌رقییه‌ و شه‌رقییه‌ نیوز و بابلیه‌ و سه‌لاحه‌دین و ئه‌نوار و ته‌غییر و كه‌نالی فه‌لوجه‌و عه‌ره‌بییه‌و نووسینگه‌ی كه‌ناڵی جه‌زیره‌ . كارو چالاكییه‌كانی ئه‌م كه‌ناڵانه‌ ده‌وه‌ستێت جگه‌ له‌ وه‌ستاندنی په‌خشه‌كانیان .
Top