شوان محەمەد تەها: بەكارهێنانی هێز لە خۆپیشاندانی حەویجە پێشێلكردنی یاسابوو
لە درێژەی خۆپیشاندانەكانی شاری حەویجە سەر لە بەیانی ئەمڕۆش 24/4/2013 خۆپیشاندانێكی فراوانتر لەبەشێكی زۆری شار و شارۆچكەكانی عێراق بەڕێوەچوو لە كاتێكدا تەنیا لەماوەی 2 رۆژدا سەدان كوژرا و بریندار هەیە، لەمبارەوە شوان محەمەد تەها ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری بۆkdp.info رایگەیاند ئەو رووداوەی لە حەویجە روویدا هەمان ئەو سیناریۆیە بوو كە لە بازگەی فەرمانبەرانی فەلوجە روویدا، ئێمە لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری چەندین جار كۆبوونەوەمان لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی كردووە، گوتی: داواكەمان ئەوەبووە كە تێكەڵاوی كاری سیاسی نەبن و فەرمان تەنیا لە فەرماندەی هێزە چەكدارەكانەوە وەرگرن، بەڵام بەداخەوە گوێڕایەڵی فەرمانی تەشریعی نابن.
دەربارەی لایەنی یاسایی و سیاسی رووداوەكەی حەویجە گوتی: ئەوەی حەویجە دوو جیاوازی تێدایە بەپێی مادەی 9 ی دەستوری عێراق، نابێت سوپا بچێتە ناوكێشمە كێشە سیاسییەكانەوە و دەبێت ئەمنیەتی سنورەكانی وڵات بپارێزێت و نابێت سوپا ئامرازێك بێت بۆ سەركوتكردنی هاووڵاتیان، دووەم دەبێت دۆسیەی ئەمنی بدرێتە دەست ئەنجوومەنی پارێزگا.
ئەوەشی خستەڕوو ئەو بارودۆخەی لە ناوچەكە روویداوە ئێمەی كورد دەمێكە هەستمان بەو ترسناكییە كردووە، وێڕای ئەوەی ئەوە پێشڵكارییە بۆ یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكان.
شیاوی باسە ههر بهپێی ئاماره سهرهتاییهكان لهو ههڵمهتهی هێزهكانی دیجلهدا بۆ سهر خۆپیشاندهرانی حهویجه 20 لە خۆپیشاندهران كوژراون و زیاتر له 100ی تریش برینداربوون، ئهویش بههۆی تهقهكردن و سوتانی خێماكانیانهوه.
