24ی نیسان/ئەپرێل (گوڵان میدیا)- په‌رله‌مانتارێكی لیستی عێراقیه بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاده‌ستی سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد‌و په‌رله‌مانیشی بە شكستخواردوو تۆمه‌تباركرد، له به‌یاننامه‌یه‌كدا حه‌یده‌ر موللا ئاشکرای کردووە : کە ئوسامه نوجێفی نه‌یتوانیوه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌دیب وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق بكات، یانخودتەنانەت میوانداریی له سه‌رۆكی حكومه‌ت بكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو كەموکوریه یه‌ك له‌دوایه‌كانه‌ی كه نوری مالیكی هه‌یه‌تی. هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا حه‌یده‌ر موللا ڕایگه‌یاند \"به‌رده‌وامبوونی خوێنڕشتنی هاوڵاتی عێراقی و پشتگوێخستنی داواكارییه ڕه‌واكانی خۆپیشانده‌ران، واده‌كات كه مانه‌وه‌ی له په‌رله‌مان هیچ سوودێك و ئه‌نجامێكی نه‌بێت."