ئەمساڵ عێراق 22 كەسی لەسێدارە داوە
بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز، حكومەتی عێراقی بەردەوامە لە جێبەجێكردنی یاسای لەسێدارەدان و رۆژی دووشەممەی رابردووش چوار كەسی دیكەی لەسێدارە داوە كە كۆی لەسێدارەدانی ئەمساڵی گەیاندووەەتە 22 كەس.
ئەم لە کاتێکدایە کە یەكێتیی ئەوروپا و رێكخراوەكانی چاودێری مافەكانی مرۆڤ و لێبووردنی نێودەوڵەتی داوایان لە بەغدا كردووە كۆتایی بە جێبەجێكردنی ئەو سزایە بهێنێت.
وەزارەتی دادی عێراق لە بڵاوكراوەیەكدا رایگەیاند: \"ئەو تیرۆرستانە بەهۆی ئەوەی تاوانیان لەدژی عێراق و خەڵكی عێراق ئەنجامدابوو، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێكرا\"".
عێراق ساڵی رابردوو ١٢٩ کەسی بە حکومی لەسێدارەدان سزا دابوو."
