مالیكی ناچێتە پەرلەمان

مالیكی ناچێتە پەرلەمان
31ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند كە نووری مالیكی ئامادەی ئەو دانیشتنەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی عێراق نابێت كە سبەی دوو شەممە بەڕێوە دەبرێت.
عەلی مووسەوی ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئاژانسەكانی ڕاگەیاندووە، سەرۆكوەزیران، نووری مالیكی، ناچێتە ئەو كۆبوونەوەیەی ئەنجوومەنی نیشتمانییەوە كە وەها بڕیاری لێ درابوو سبەی دووشەممە میوانداری بكرێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر خراپیی دۆسێی ئەمنی.
ئەو ئاماژەیشی دا كە ڕەنگە ئەو سەرۆكلیستەكان بانگهێشت بكات بۆ گفتوگۆ لەبارەی بابەتە نهێنییەكان و بواری ئەمنییەوە، كە ناشێت بە ئاشكرا لێیان بكۆڵرێتەوە، ئەو دەڵێت \"ڕاست نییە لە دانیشتنی كراوەدا ئەم بوارە باس بكرێت.\""
ئەنجوومەنی نیشتمانیی عێراق، هەفتەی ڕابرد بڕیاری دا بۆ گفتوگۆ دەربارەی نالەباریی ڕەوشی ئەمنیی بەغدای پایتەخت و هەندێ پارێزگای تر، سبەی دووشەممە، نووری مالیكی بچێتە پەرلەمان."
Top