پەرلەمانتارێك: پێناچێت ئەمڕۆش ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە

پەرلەمانتارێك: پێناچێت ئەمڕۆش ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە
28ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- دوای ئەوەی رۆژی سێ شەممەی رابردوو بەهۆی تەوانەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبووانەوە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دواخرا، بڕیارە ئەمڕۆ 28-3 ئەو كۆبوونەوەیە بەڕێوە بچێت، بەڵام پەرلەمانتارێك پێیوایە پێناچێت ئەمڕۆش ئەو كۆبوونەوەیە بەڕێوەبچێت.

بەگوێرەی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەرچووە، بڕیارە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا چەند پڕۆژە یاسایەك گفتوگۆیانه لەبارە بكرێت و بخرێنە دەنگدانەوە، لەوانە: پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای پێكهێنانی ئەكادیمیایەكی نێودەوڵەتی بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی، گفتوگۆكردن لەبارەی پێدانی قەرز لەلایەن وڵاتی یابانەوە بە عیراق، پەرەپێدانی تۆڕی پەیوەندییەكانی شارە سەرەكییەكانی وڵات، نوێكردنەوەی پاڵاوگەی بێجی و چەند پرسێكی تر.

پێشتریش پەرلەمانتار بەتول فاروق لەسەر ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە PUKmedia ی راگەیاندبوو ئەگەر بایكۆتكردنی دانیشتنەكانی لەلایەن هاوپەیمانی كوردستانی و بەشێك لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی ئەحرار و ئیئتیلافی عیراقیەوە بەردەوامبێت، پێناچێت ئەو دانیشتنە چاوەڕوانكراوە بەڕێوە بچێت.
Top