عیراقییه بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات
وه‌حده جومه‌یلی، په‌رله‌مانتاری سه‌ر به كوتله‌ی عیراقییه، له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی 26-3 ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، تاوتوێكردنی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانی تێدا نه‌بووه، بۆیه بڕیارمانداوه بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێ بكه‌ین.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، كارنامه‌ی دانیشتنی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بریتییه له ده‌نگدان له‌سه‌ر چه‌ندین پڕۆژه‌یاسا و ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌ی كه حكومه‌تی عیراق له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌وڵه‌تێكدا ئیمزای كردوون.
كوتله‌ی عیراقییه پێداگرییه‌كی زۆر ده‌كات له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داخوازی خۆپیشانده‌رانی عه‌ره‌بی سوننه، كه ماوه‌ی 3 مانگه له چه‌ند شارێكی سوننه نشین خۆپیشاندانی به‌رده‌وام ئه‌نجام ده‌ده‌ن، گرنگترین داواكارییه‌كانیشیان بریتییه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مادده‌ی 4 ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌مواركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری و ده‌ركردنی یاسای لێبوردنی گشتی.
