ئه‌مڕۆ مۆڵه‌ته‌كه‌ی مالیكی بۆ وه‌زیرانی سه‌در كۆتایی دێ
راوێژكاره‌كه‌ی مالیكی بۆ (رووداو) روونیده‌كاته‌وه \"مۆڵه‌ته‌كه‌ی مالیكی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆتایی دێت و درێژ ناكرێنه‌وه\"".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ده‌كات مالیكی كه‌سانی دیكه راده‌سپێرێ تاوه‌كو كاری ئه‌و وه‌زاره‌تانه به‌ڕێوه‌ببه‌ن، چونكه به‌وته‌ی موسه‌وی \""ناكرێت كاری وه‌زاره‌ته‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان پهكبخرێ به كشانه‌وه چه‌ند وه‌زیرێك، بۆیه پێویسته وه‌زیری دیكه له شوێنی وه‌زیرانی كشاوه دابنرێن\"".
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر عه‌لی شوكری، وه‌زیری پلاندانان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی، به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی ره‌وتی سه‌در له به‌غدا ئه‌نجامیدا گوتی\"" له‌سه‌ر راسپارده‌ی موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در ، وه‌زیرانی ره‌وته‌كه بایكۆتی دانیشتنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ن\"".
شوكری كه به وه‌كاله‌ت وه‌زیری دارایی‌ش به‌ڕێوه‌ده‌بات، گوتیشی \""وه‌زیره‌كان له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كانیان له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به هاوو ڵاتیان به‌رده‌وام ده‌بن\"".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند \""وه‌زیره‌كانی ره‌وتی سه‌در ئاماده‌ن هه‌ر فه‌رمانێكی جێبه‌جێ بكه‌ن كه له لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه ده‌ربچێت\"".
موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در هه‌مان رۆژ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند \""مانه‌وه له‌ناو حكومه‌تێكدا زه‌وییه‌كانی له‌باشوور بفرۆشێ و بانگه‌شه‌ی ئهوهشبكات كه قاعیده ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌ندێ پارێزگای رۆژئاوا و باكووردا گرتووه، حكومه‌تێكی بێ سه‌رۆك كۆمار ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانێكی داماو و ده‌سه‌ڵاتێكی دادوه‌ری به سیاسی كرا‌و، ئه‌وه بوه‌ته كارێك زیانی زیاتره له سووده‌كانی ، به‌ڵكو ئه‌و به‌شدارییه یارمهتیدانێكه بۆ گوناه و دوژمنكاری\"".
سه‌در له به‌یاننامه‌كه‌یدا دووپاتیكرده‌وه\"" له‌گه‌ل براكانماندا به وردی گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردن و كشانه‌وه له حكومه‌ت و بگره له په‌رله‌مانه لهڕولاوازهكهش ده‌كه‌ین\"".
ره‌وتی سه‌در له‌حكومه‌تی عێراقی 6 وه‌زاره‌تیان هه‌یه، جگه له 40 كورسی په‌رله‌مان له‌كۆی 325كورسی و ،پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان."
