نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: ده‌بێت حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران دان به‌خۆدا بگرێت
كۆپله‌ر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ده‌بێت هێز له دژی خۆپیشانده‌ران به‌كار نه‌هێنرێت، داوایكرد، لایه‌نه‌ێكی سه‌ربه‌خۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م رووداوه بكات، پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق له مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران تا به‌رزترین ئاست دان به‌خۆیدا بگرێت، داواشی له خۆپیشانده‌ران كرد ته‌نیا په‌نا بۆ خۆپیشاندانی هێمنانه به‌رن.
ئاماژه‌یدا: ئه‌و رووداوه خوێناویه به‌توندی ئه‌وه ده‌خاته‌وه پێش چاو كه گفتوگۆی بنیاتنه‌ر سه‌با‌ره‌ت داواكاری خۆپیشانده‌ران ته‌نیا رێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پشێوی و كێشه‌كان.
