دوای عزەدین دەولە وەزیرانی تری عێراقییە دەست لەکار دەکێشنەوە

دوای عزەدین دەولە وەزیرانی تری عێراقییە دەست لەکار دەکێشنەوە
9ی‌ ئازار/ مارس 2013 (گوڵان میدیا)- وێرای تاوتوێکردنی کشانەوەی گشتییان لە حکومەت، ٣ لە وەزیرانی لیستی عێراقییە نوسراوی دەست لە کار کێشانەوەی خۆیان خستۆتە بەردەم سەرۆکی لیستەکەیان ئەیاد عەلاوی، سەرچاویەک لە لیستی عێراقییە بە مسەلەی راگەیاند: چەند رۆژێک بەر لە ئێستا ٣ لە وەزیرانی عێراقییە کە پیکهاتوون لە عەبدولکەریم سامەرائی وەزیری زانیاری و تەکنەلۆژیای و عزەدین دەولە وەزیری کشتوکال و وەزیرێکی تری کە نەیوستووە ناوی ئاشکرا بکرێت نوسراوی دەستلەکارکێشانەوی خۆیان داوەتە عەلاوی بەڵام دەولە پەلەی کردووە بەهۆی رووداوەکەی دوێنی موسڵەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند: سەرچاوەکە گوتیشی: لە دوو رۆژی داهاتوو لیستی عێراقییە کۆبوونەوەی خۆی بۆ تاوتوێکردنی کشانەوەی یەکجاریان لە حکومەتی عێراق سازدەکەن.
Top