مووسڵ.. ٩ سەرباز کوژران و ١٥ـیش بریندار بوون
سەرچاوەیەک لە سوپای عێراقی بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند، \"سەعات ١٠:٣٠ خولەکی شەوی ڕابردوو، گرووپێک هێرشیان کردە سەر بارەگای فەوجی دووی لیوای ٢٦ـی سوپای عێراق لە گەڕەکی قاهیرەی نێوەڕاستی شاری مووسڵ، بە هۆیەوە ٣ سەرباز کوژران و ٧ـیش بریندار بوون.\""
بە گوتەی سەرچاوەکە، لە تەقینەوەیەکی خۆکوژییدا کە لە ڕێی ئۆتۆمبێلێکی مینڕێژکراوەوە بوو، بۆ سەر فەوجی ٢، لیوای ٥ لە ناوچەی حەمدانییەی ٣٢کم باشووری ڕۆژهەڵاتی مووسڵ، ٦ سەرباز کوژران و ٨ـیش بریندار بوون.\""
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی کە دوای زیاتر لە سەعاتێک لەو تەقینەوانە، گرووپێک چەکدار هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پشکنینی سوپای عێراقی، بەڵام زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە."
