ئه‌بو ریشه؛ داوای له‌سه‌ركارلابردنی بریكاری وه‌زیری ناوخۆ ده‌كات
ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریشه، سه‌رۆكی سهحوهكانی عێراق به (سۆمه‌ریه‌نیوز)ی راگه‌یاندوه: لێدوانه‌كانی عه‌دنان ئه‌سه‌دی، بریكاری وه‌زیری ناوخۆ هه‌نگاوێكه بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی تایه‌فی و به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ شكستی له دۆسیه‌ی ئه‌منیدا، ئه‌گه‌رنا چۆن ئۆتۆمۆبێلی بۆمبرێژكراو له فه‌لوجه‌وه (22) خاڵی پشكنین ده‌بڕیت تاوه‌كو به‌غدا.
ئه‌بو ریشه داواشی له حكومه‌ت كردوه به‌هۆی لێداوانه نا عه‌قلانی و لۆژیكیهكانیهوه، ئه‌سه‌دی له‌كاره‌كه‌ی دوربخرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ عه‌دنان ئه‌سه‌دی، بریكاری وه‌زیری ناوخۆ رایگه‌یاند، ئه‌و ئۆتۆمۆبێلانه‌ی له به‌غدای پایته‌خت ته‌قێنراوه‌ته‌وه، له شاری فه‌لوجه‌وه هێنراون و كه‌سێكیشیان به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیر كردوه.
