پاش پهسهندكردنی بودجه، پارهی پێشهكی گرێبهستهكهی (مالیكی) لهگهڵ ڕووسیا دهدرێت
زێباری بۆ ئاژانسی هەواڵی ئەنتەر فاكسی ڕووسیایی جەختی كردووەتەوە كە دوای پەسنكردنی بودجەی ساڵی 2013 لە لایەن ئەنجوومەنی نیشتمانییەوە بڕێك پارە وە پێشەكیی گرێبەستەكەی چەك بە ڕووسیا دەدرێت.
هۆشیار زێباری هەروەها دەڵێت \"بەغدا و مۆسكۆ لە هەوڵی جێبەجێكردنی گرێبەستی كڕینی چەكدان كە بەهاكەی زیاتر لە 4 ملیار دۆلار ئەمەریكاییە. لە ڕووی مەبدەئییەوە و بۆ جێبەجێكردنی گرێبەستەكە هەردوو لا تەباین.\""
زیاتر گوتی، \""پێویست بوو پێشەكییەك بدەین، بەڵام بودجەی 2013 هێشتا پەسند نەكراوە، هاوكات قەیرانێكی سیاسیمان هەیە.\""
هەفتەی ڕابردوویش دامەزراوەی گشتیی ڕووسیا بۆ دروستكردنی چەك(ڕوسوبورونكسبورت)، ڕایگەیاندبوو كە گرێبەستەكەی چەكی مۆسكۆ و بەغدا هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵام هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و پێویستی بە زنجیرەیەك ڕێوشوێنی یاساییەوە هەیە."
