16 شوبات / فهبرایهر 2013 (گوڵان میدیا)- بەمەبەستی پێشكەشكردنی داخوازی بۆ هاریكاریكردنیان بەرامبەر بەراگرتنی خۆپیشاندانەكان، شاندێكی هاوپەیمانی نیشتمانی بەسەرۆكایەتی ئیبراهیم جەعفەری، سەردانی عەرەبستانی سعویادیایان كرد، سەرچاوەیەكی عێراقی بە ماڵپەری ئیلافی راگەیاند: سەردانەكەی ئیبراهیم جەعفەری و شاندی یاوەری بۆ بەشداریكردن لەپرسەی كۆچی دوایی ئەمیری ریاز( سەتام بن عەبدولعزیز ئالسعود)ەوە بووە،بەڵام ئامانجی سەردانەكە گرێدراوە بە داواكاری هاریكاری عەربستانی سعودیایە بۆ كۆتایی پێهێنان بەو خۆپێشاندانانەی كە لەناوچە سوننییەكانی عێراق لەدژی حكوومەتی نوری مالیكی دەكرێت، سەرچاوەكە راشیگەیاند، جەعفەری داوا لەبەرپرسانی سعودیا كردووە، فشار بخەنە سەر سەركردەكانی سوننە لە عێراق تا خۆپیشاندانەكانیان رابگرن، چونكە وەك هاوپەیمانی نیشتمانیدەڵێت نوری مالیكی سەرۆك وەزیران زۆربەی داواكارییەكانی خۆپێشاندەرانی جێبەجێكردووە، شایەنی باسە : پتر لەمانگێكە لە زۆربەی ناوچە سوننەییەكانی عێراق لە دژی سیاسەتی تاكڕەوی حكومەتی مالیكی خۆپیشاندانی جەماوەری فراوان ساز دەكرێت.