نوری مالیكی: حه‌زده‌كه‌م خانه‌نشین بم
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت و له په‌راوێزی لوتكه‌ی ئیسلامی له قاهیره، نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جه‌ختیكرده‌وه: \"سیستمی ئێمه له‌سه‌ر یه‌ك حزب دانه‌مه‌زراوه، مانه‌وه‌شم له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیراندا بۆ خولی سێیه‌م به‌ده‌ست من نییه، به‌ڵكو ئه‌و بڕیاره به‌ده‌ست عیراقییه‌كانه، به‌خۆم بێت حه‌زده‌كه‌م ئێستا خانه‌نشین ببم، به‌ڵام بڕیاره‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌لی عیراق.\""
نوری مالیكی ره‌خنه‌ی له به‌رپرسانی توركیا گرت و وتی: \""توركیا ده‌یه‌وێت رۆڵی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كه‌ی پێشوو ببینێته‌وه تا خۆی عیراق و سوریا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه به‌ڕێوه‌به‌رێت، ئه‌وه‌تا هاتووه‌ته سه‌ر هێڵی میسریش\"".
وتیشی: \""به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره هانی ورووژاندنی لایه‌نه تایهفییهكهی عیراق ده‌ده‌ن و پشتیوانیی مادیی له ئۆپۆزسیۆنه توندڕه‌وه‌كانی عیراق ده‌كات و له ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵدا دهكاتو ده‌یانجوڵێنێت\"".
سه‌باره‌ت به بارودۆخی سوریاش، نوری مالیكی له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا باسی له گفتوگۆیه‌كی نێوان خۆی و باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆكی ئهمریكاو و هیلاری كلنتۆن-ی وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كرد و رایگه‌یاند: \""كاتێك پێیان وتم به‌شار ئه‌سه‌د له‌ماوه‌ی دوو مانگدا ده‌ڕووخێت، پێم وتن دوو مانگی چی؟ ئێوه بڵێن ته‌نانه‌ت دوای دوو ساڵی دیكه‌ش ناكه‌وێت\"".
مالیكی باسی له‌وه‌شكردووه، كه ئه‌و زۆر باش سوریا ده‌ناسێت، گوایه به ئه‌مریكاییه‌كانی وتووه، عه‌لمانی و مه‌سیحیه‌كانیش شانبه‌شانی ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن و عه‌له‌وییه‌كان له‌پێناو مانه‌وه‌دا به ژن و پیاویانه‌وه شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
"
