موقتەدا سەدر لە جێگای عیساوی شوێنكەوتووێكی بۆ وەزیری دارایی دەستنیشان كرد

موقتەدا سەدر لە جێگای عیساوی شوێنكەوتووێكی بۆ وەزیری دارایی دەستنیشان كرد
5 شوبات / فه‌برایه‌ر 2013 (گوڵان میدیا)- موقتەدا سەدر رازیبوونی خۆی لەسەر وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ بەوەكاڵەت بۆ یەكێك لە شوێنكەوتووانی رەوتەكەی لەجێگای رافع عیساوی نیشاندا، لە بەیاننامەیەك دا كە نووسینگەی موقتەدا سەدر بڵاویكردۆتەوە تێدا ئاماژە دراوە: كە سەماحەتی موقتەدا رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی پۆستی وەزیری دارایی عێراق بەوەكالەت بۆ وەزیری پیلاندانان عەلی شوكری دەربرییوە، لە جێگای رافع عیساوی كە سەر بە لیستی عێراقییە، بەیاننامەكە پاڵنەری بریارەكەی سەرۆكی رەوتی سەدر خستۆتەروو تێدا رایگەیاندووە: لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و راییكردنی كاروباری هاووڵاتیان كە ماوەیەكە كاروبارەكانی خزمەتگوزاری لە وڵات پەكی كەوتووە، سەماحەتی موقتەدا سەدر رەزامەندی لەسەر بریارەكە نیشانداوە، لەبەر ئەوەی وەزارەتی دارایی لە حكوومەت داینەمۆی ژیانی خەڵكە، شایەنی باسە رافع عیساوی وەزیری دارایی عێراقی بە هۆی دەستگیركردنی ژمارەیەك لە پاسەوانەكانی لەلایەن هێزەكانی سەر بەنوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە بایكۆتی كارەكانی وەك وەزیر لە وەزارتی دارایی كرد، پێشتریش موقتەدا سەدر بۆ چەندین جار دووپاتیكربۆوە كە رەزامەندی نیشان نادات، ئەندامانی رەوتەكەی پۆستەكانی سەر بەلیستی عێراقییە بەوەكالەت، بەرێوەببەن، كە گشتیان بەیەكەوە بایكۆتی دانیشتنەكانی حكوومەت و راپەراندنی كاروبارەكانی وەزارتەكانیان كردووە.
Top