عێراقییه پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆلینه‌وه له رووداوه‌كه‌ى فه‌لوجه ره‌تده‌كاته‌وه
خالید عه‌لوانى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى عێراقییه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له شارى به‌غدا رایگه‌یاند كه فراكسیۆنه‌كه‌یان پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆلینه‌وه كردن له رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى شارۆچكه‌ى فه‌لوجه ره‌تده‌كاته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شى كرد كه فراكسیۆنه‌كه‌یان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافى قوربانیان په‌نا بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌بات.
عه‌لوانى \"نورى مالیكى به به‌رپرسیار دانا له رووداوه‌كه‌ى فه‌لوجه و كوشتنى خۆپێشانده‌ران و سوپاى عێراقیش به تائیفى و به سیاسیى كرا‌و وه‌سف كرد\"".
رۆژى هه‌ینى رابردوو له پێكدادانێكى نێوان هێزه‌كانى سوپاى عێراق و خۆپێشانده‌رانى شارۆچكه‌ى فه‌لوجه، 8 كه‌س كوژران و زیاتر له په‌نجا كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، دوێنێش ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڕیاری پێكهێنانى لیژنیه‌كی دا بۆ ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى 48 كاژێردا لێكۆلینه‌وه له‌و رووداوه‌دا بكات.
"
