ده‌وڵه‌تى یاسا: ده‌ستمان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق شوشت
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌دانیشتنی دوێنێیدا به 170 ده‌نگ ره‌زامه‌ندی نواند له‌سه‌ر پێشنیازی دیاریكردنی واده‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق (سه‌رۆكایه‌تى كۆمار‌و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران) كه له دوو خول زیاتر نه‌بێت به‌و مه‌رجه‌ى ئه‌و یاسایه به‌سه‌ر سه‌رۆكانى پێشووتریش له‌و پۆستانه بسه‌پێنرێ.
عیزه‌ت شابه‌نده‌ر، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تى یاسا به (رووداو)ى گوت \"من وه‌ك تاكێك له‌گه‌ڵ دیاریكردنى ماوه‌ى هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تى عێراقم، چونكه ئه‌و یاسایه له هه‌موو وڵاتانى جیهان په‌یڕه‌و ده‌كرێ و یاسایه‌كى ره‌وایه\"".
شابەندەر گوتیشی \""ئامانج له دیاریكردنى ماوه‌ى هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تى عێراق ته‌نها مالكییهو ئه‌و پرسه‌ش كراوه به پرسێكى سیاسى\""، روونیشى كرده‌وه \""ئه‌وه‌ى دوێنێ روویدا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له پرسى پهسهنكردنى یاساى دیاریكردنى ماوه‌ى هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه بێ ره‌وشتى بوو كه بووه‌ته دیارده‌یه‌ك له گۆره‌پانى سیاسى عێراق\"".
شابه‌نده‌ر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو \""به‌هه‌موو توانایه‌كمان له دژى یاساى ماوه‌ى سێ سهرۆكایهتێكه ده‌وه‌ستینه‌وه‌و به‌دڵنیاییه‌وه په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر دادگاى باڵا ده‌ستوورى بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌و یاسایه\""، جهختشى كرد \""ده‌وڵه‌تى یاسا پابه‌ندى هه‌ر بڕیارێك ده‌بێ له لایه‌ن دادگاى باڵاى ده‌ستوورى له باره‌ى ئه‌و یاسایه‌وه بدرێ\"".
پێشتر تاریق حه‌رب، پسپۆر له بوارى ده‌ستوورو یاساى عێراق به (رووداو)ى راگه‌یاند \""په‌سه‌ندكردنى یاساى دیاریكردنى ماوه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تى عێراق له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه ده‌كرێ به زیادڕه‌وى بژمێرێ به‌و پێیه‌ى ده‌ستوورى عێراق ماوه‌ى دیاریكردنى ئه‌و سهرۆكایهتیانهى دیارى نه‌كردووە\""."
