داواكاری ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ گۆرینی سیستمی سیاسی له هه‌رێم ده‌ستوه‌ردانێكی ناڕه‌وایه
موئه‌یه‌د ته‌یب وته‌بێژ لیستى هاوپه‌یمانی كوردستان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئەوە دەخاتەروو داواكارییه‌كانی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستان له سه‌رۆكایه‌تییه‌وه بۆ په‌رله‌مانی، ده‌ستوه‌ردانێكی ناڕه‌وایه‌و جێی قبوڵ كردن نییه.
ته‌یب له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه سیستمی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه دیاری ده‌كرێت و كوتله سیاسییه‌كانی عێراق مافی ئه‌وه‌یان نییه باس له دیاریكردنی ئه‌و جۆره سیستمه بكه‌ن.
