عێراقییه‌ به‌مه‌رج به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كات

عێراقییه‌ به‌مه‌رج به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كات
12ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای لێبووردنی گشتی و دادگای باڵای فیدراڵی بكات، به‌ڵام لیستی عێراقیه‌ی ئه‌یاد عه‌للاوی به‌مه‌رجی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه‌ به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ ده‌كات و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ دوای بایكۆتی حكومه‌ت، بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقیش ده‌كات.
كامل دلێمی په‌رله‌مانتاری لیستی عێراقییه‌ی عه‌للاوی رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ ته‌نگژه‌ی سیاسی عێراق و ناڕه‌زاییه‌كانی خۆپێشانده‌ران چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان بیه‌وێ ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی چه‌ند یاسایه‌كه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات.
دلێمی هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان هه‌ردوو پرۆژه‌ یاسای لێبووردنی گشتی و دادگای فیدراڵی قبووڵ نه‌كات، ئه‌وا له‌ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانیش ده‌كشێنه‌وه‌.
Top