موتڵه‌گ: عێراق خراپتر له‌ سووریا تێك ده‌چێت!

موتڵه‌گ: عێراق خراپتر له‌ سووریا تێك ده‌چێت!
9ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق ساڵح موتڵەگ، هۆشداریی دایە بەرپرسانی باڵای وڵات لە بەردەوامبوونی قەیرانەكانی ئێستای عێراق.

موتڵەگ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی \"ئەناتۆڵیا\""ی توركی ڕایگەیاند:\""بەردەوامبوونی ئەم بارودۆخە دەبێتە هۆی خراپتربوونی ڕەوشەكە. ئەگەر شتەكان لە كۆنترۆڵ دەرچوون، ئەو كاتە عێراق ڕووبەڕووی كارەساتێكی گەورە دەبێتەوە. ئێستا عێراقییەكان هەست بەوە دەكەن، كە لە ژێر دەسەڵاتێكی دیكتاتۆریی گەورەدان\"".

ساڵح موتڵەگ گوتیشی:\""پێدەچێت كارەساتێكی گەورە لە عێراقدا ڕوو بدات. دەكرێت شەڕێكی تائیفی لەم وڵاتەدا هەڵگیرسێت، كە زۆر لە شەڕی ناوخۆیی سووریا و شەڕی تائیفیی ساڵانی 2006 و 2007ی عێراق خراپتر بێت\"".

وەزیری دارایی عێراق و سەركردەیش لە لیستی ئەلعێراقییە ڕافع عیساوی گوتی:سیاسەتی هەڵە و شكستخواردووی نووری مالیكی زیانی گەورەی بە یەكگرتویی نیشتمانیی عێراق گەیاندووە و بووەتە هۆی ئەوەی پەیوەندیی نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێیش تێك بچێت."
Top