6ی كانوونی دووهم/ یهنایهر (گوڵان میدیا)- موقتەدا سەدر رازییە، ئەگەر كوتلە سیاسییەكان داوای بكەن، ئەوەیش هاریكار بێت لە گەڵییان، تا حكوومەت و پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێتەوە، لە لێدوانێكدا كە مەدا پریس بڵاویكردەوە، سەرۆكی رەوتی سەدر رایگەیاند: كوتلەی ئەحرار لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ داواكارییەكانی خۆپیشاندەران بۆ رووخاندنی كەسایەتییەكانی دەسەڵاتی سیاسی عێراق لە حكوومەت رەتدەكاتەوە، پشتگیریشی بۆ خۆپیشاندانەكان لەو بوارەدا ناكات، موقتەدا سەرد ئەمڕۆ یەك شەممە رایگەیاند، لە كاتێكدا كوتلەی ئەحرار پیشتیگیری هەڵوەشانەوەی حكوومەت و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات، ئەگەر هاتوو لیستەكانی دیكە داوای لێبكەن، شایەنی باسە لە ئێستادا پێشنیازی هەڵوەشانەوەی حكوومەت و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە یەككاتدا، لەلایەن سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسای سەر بەنوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عیراق خرایەڕوو.