دوای تێپه‌ڕبوونی 92 ساڵ له‌پێكهێنانی سوپای عیراق
له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا، له‌كه‌ناری روباری دیجله له‌شاری به‌غدا، ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری عیراقی، كه شاره‌زای ته‌واوی سوپا بوون و له‌لایه‌ن عوسمانلی و به‌ریتانییه‌كانه‌وه مه‌شقیان پێكرابوو، به‌چاودێریی به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه‌و بڕیاری دامه‌زراندنی سوپای عێراقیان دا.
ئه‌وه‌ی له عیراقدا بژی یان ژیابێت، ئه‌وه ده‌زانێت سوپا رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌كی بینیوه له‌نه‌خشاندنی وێنه‌ی سیاسی و فه‌رمانڕه‌وایی و سه‌قامگیركردنی پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا، له‌و ماوه‌یه‌دا كه عیراقی پێدا تێپه‌ڕیوه، سوپا میكانیزمێكی هه‌ره كاریگه‌ری ده‌ستی فه‌رمانڕه‌وایان بووه، بۆ سه‌ركوتكردن و دامركاندنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگێكی ناڕازیی خوازیاری ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، ئه‌وه‌ش وایكردووه كاره‌ساتی گه‌وره له‌په‌نابردن بۆ سوپا بكه‌وێته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سوپا له‌كوده‌تای سه‌ربازیدا به‌كارهاتووه، په‌نابردن بۆ كوده‌تا له‌عیراقدا ته‌نها رێگه‌چاره بووه بۆ ده‌رچون له‌دۆخێك، كه رێگه‌ی به‌هه‌ناسه‌یه‌كی جیاواز نه‌داوه، یان زه‌مینه‌ی دیموكراتی و بۆچوونی ئازاد نه‌بووه.
ئه‌گه‌رچی سوپای عیراق له‌ڕوانگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی عیراقه‌وه له‌سه‌ره‌تاوه بۆ داكۆكی له‌به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كان و پاراستنی سوودو قازانجی گشتی بوو، تا \"سه‌دام حسێن\""، به‌رژه‌وه‌ندی عیراق واته یه‌كپارچه‌یی، ئه‌وه‌ش بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی گه‌وره رووبه‌ڕووی كورد ببێته‌وه، چونكه ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا هه‌میشه به‌ڕوانگه‌ی جودایی خوازییه‌وه ته‌ماشای كوردی كردووه، دواتر پێچه‌وانه‌ی راست بوو، له‌بری ئه‌وه‌ی سوپا بچێته خزمه‌تی خه‌ڵكه‌وه، به‌ڵام ملیۆنان تاكی سه‌ر به‌گه‌لانی عیراق به‌ڕێگه‌ی جۆراوجۆر بوونه قوربانی خه‌ونی سوپایه‌كی به‌هێز، به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می حوكمڕانی \""سه‌دام حسێن\"" دا.
له‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، نه‌خشه‌كان به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان داڕێژرانه‌وه، ئیمپراتۆریاتی عوسمانی كه به \""پیاوه نه‌خۆشه‌كه\"" ناسرابوو له‌ئه‌نجامی شه‌ڕه‌وه ته‌واو شه‌كه‌ت و لاواز ببوو، هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ستدابوو كه كه‌وتبوونه ده‌ره‌وه‌ی توركیای ئێستا، ئه‌م شكسته‌ی عوسمانییه‌كان هه‌لێكی زێڕینی دایه ده‌ست هه‌ردوو وڵاتی براوه‌ی جه‌نگ، كه به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا بوون، به‌ئاسانی نه‌خشه‌ی سیاسی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان دابڕێژنه‌وه، له‌م نێوه‌نده‌دا به‌ریتانیا له‌سه‌ر جه‌سته‌ی هه‌رسێ ویلایه‌تی به‌سره، كوفه، موسڵ \""كه پێشتر شاره‌زوور بوو\""، ده‌وڵه‌تێكی نوێی دامه‌زراند به‌ناوی عیراق.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ویلایه‌تی موسڵ، كێشه‌و بیروڕای جیاوازی له‌سه‌ر بوو له‌وه‌ی بلكێنرێت به‌عیراقه‌وه یاخود به‌توركیای نوێوه، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام دوا بڕیاری به‌ریتانیا ئه‌وه‌بوو، بخرێته سه‌ر عیراق، به‌تایبه‌ت به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وته‌وه، هاوكات بۆ زیاتركردنی رێژه‌ی سوننه مه‌زهه‌ب له‌عیراقی تازه دروستبوودا، به‌ریتانییه‌كان سه‌ره‌نجام عیراقی عه‌ره‌بییان دروستكرد‌و پاشایه‌كیان له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراقه‌وه هێنا، كه \""فه‌یسه‌ڵی یه‌كه‌م\"" بوو، ده‌ستووری تازه‌ی عیراقیش به‌هه‌موو جۆرێك عیراقی وه‌ك وڵاتێك یان به‌شێك له‌نیشتمانی عه‌ره‌ب ناساند‌و نكۆڵی له‌هه‌بوونی هه‌ر نه‌ته‌وه‌و گه‌لێكی دیكه ده‌كرد له‌و وڵاته‌دا.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی مێژوو، هه‌نگاوی ئه‌فسه‌ره عیراقییه‌كان كه به‌شێكی به‌رچاویان كورد بوون، له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریی به‌ریتانییه‌كان بووه، ئه‌وه‌بوو سه‌ره‌نجام له‌ڕۆژی 1921/1/6 دا له‌سه‌ر كه‌ناری روباری دیجله له‌شاری به‌غدا، كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ری عیراقی، به‌چاودێری به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه‌و بڕیاری دامه‌زراندنی سوپای عیراقیان دا.
ئه‌و ئه‌فسه‌رانه دوانزه كه‌س بوون و له‌نێوانیشیاندا به‌شێكیان كورد بوون، كه به‌ئاماده‌بوونی \""مێجه‌ر ئایدی\"" راوێژكاری به‌ریتانی له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق و چه‌ند پله‌دارێكی تر، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی سوپا ئه‌نجامدرا، له‌ئه‌فسه‌ره كورده‌كانیش كه‌سانیی وه‌ك \""به‌كر سدقی\""، \""تۆفیق وه‌هبی\""، \""جه‌مال بابان\""، \""جه‌لال بابان\""، \""به‌هادین نوری\""و چه‌ند كه‌سێكی تر، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا یه‌كه‌مین پڕۆژه یاسا بۆ رێكخستنی كاروباری سوپایی پێكهێنرا‌و ناوی \""بڵاوكراوه‌ی سوپای عیراقی ساڵی 1921\"" بوو، پاشان له‌ڕۆژی یانزه‌ی كانونی دووه‌می 1921 دا، له‌سه‌ر هه‌موو تاكێك له‌سه‌ربازه‌كانی سوپای عیراق له‌هه‌موو ناوچه‌یه‌كی عیراق پیاده‌و جێبه‌جێكراوه.
دامه‌زراندنی سوپای عیراق له‌شه‌شی كانونی دووه‌می 1921 دا ورده ورده له‌ژێر ركێفی ئینتیدابدا قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره‌بوو، له 3500 سه‌ربازه‌وه بۆ 12 هه‌زار سه‌رباز، به‌ڵام دیسان دامه‌زراندنی ئه‌و سوپایه‌و په‌روه‌رده‌كردنی به‌و شێوه‌یه‌ی به‌ریتانیاو پاشای عیراق ده‌یانویست هه‌ژموونێك بوو بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كاته، به‌ریتانیاش به‌شێوه‌ی كرداری عیراقی به‌ڕێوه‌ده‌بردو له‌هه‌موو بۆنه‌و ناخۆشییه‌كدا هاوكاریی سوپای عیراقی ده‌كرد، له‌سه‌ركوتكردن و راوه‌دونانی شۆڕشگێڕانی عیراقی‌دا.
گه‌شه‌كردنی ژماره‌و توانای سه‌ربازیی سوپای عیراق به‌پێی چه‌ند قۆناغێك بووه، هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه مێژووییه‌كان به‌مشێوه‌یه پله‌به‌ندی ده‌كه‌ن:
- له‌حوزه‌یرانی ساڵی 1921 دا یه‌كه‌م فه‌رمانگه‌ی به‌سه‌ربازكردنی گشتی سوپای عیراق به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش دامه‌زرا.
- یه‌كه‌م فه‌وجی سوپای عیراقی له‌سه‌ره‌تای دامه‌زرانیدا ناوی لێنرابوو فه‌وجی \""موسای ئه‌لكازم\"".
- له 28 ی ئاداری 1928 دا حه‌ڤده خوێندكار عیراقی بۆ فێربوونی لێخوڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌به‌ریتانیا وه‌رگیران.
- 22 ی نیسانی 1931 یه‌كه‌مین قۆناغی فڕۆكه‌وانانی عیراقی له‌كولێژی كرانویل له‌ئینگلته‌ره ده‌رچوون.
- له 23 ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1937 دا، دامه‌زراندنی یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌ی تانكی سوكی عیراقی.
- ساڵی 1937 دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین یه‌كه‌ی هێزی ده‌ریایی عیراقی.
- یه‌كی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1938، كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین كولێژی ئه‌ركان له‌شاری به‌غدا.
ده‌ستوره‌كانی عیراق گرنگی به‌رچاویان داوه به‌سوپا، ئه‌مه‌ش وێنه‌دانه‌وه‌ی خواستی ده‌سه‌ڵاتداران بووه، كه خوازیاربوون سوپا وه‌ك لایه‌نێكی پیرۆز‌و بایه‌خدار سه‌یر بكرێت و خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌وه رابهێنرێن، به‌گرنگییه‌وه بۆی بڕوانن، \""ده‌ستوری كاتیی ساڵی 1958 كه له 1958/7/27 دا، نوسراوه، له‌ماده‌ی 17 دا سوپا به‌موڵكی گه‌ل داده‌نێ و ئه‌ركی پاراستنی سه‌روه‌ریی وڵات و سه‌لامه‌تی زه‌وییه‌كانی پێ ده‌سپێردرێت\"".
له‌دوای كوده‌تای 1963 و له‌ده‌ستوری كاتیدا كه له 29 ی نیسانی 1964 دا نوسراوه، بایه‌خی زیاتر به‌پێگه‌و ئه‌ركه‌كانی سوپا دراوه‌و خاڵی سێیه‌م له‌به‌ندی چواره‌می سیستمی حكومڕانی و له‌میانی شه‌ش ماده‌دا \""77 - 82\"" بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخانكراوه.
له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا ئه‌گه‌رچی چه‌ند كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی روویاندا، به‌ڵام گه‌شه‌كردنی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان و توانای سه‌ربازیی سوپای عیراق، له‌سه‌رخۆ‌و تاڕاده‌یه‌ك سروشتی بوو، به‌ڵام له‌دوای شۆڕشی چوارده‌ی گه‌لاوێژی 1958 ـه‌وه، به‌ره به‌ره هه‌م سوپا بایه‌خی زیاتری پێدراو هه‌م گه‌شه‌یه‌كی نائاسایی به‌خۆوه بینی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی دۆخی سیاسی عیراق ته‌واو ئاڵۆزیی به‌خۆوه گرت، له‌لایه‌ك چه‌ندین ره‌وتی وه‌ك ناسیۆنالیسته توندڕه‌وه‌كانی عه‌ره‌ب له‌هه‌وڵی كوده‌تادا بوون، له‌لاكه‌ی تر له‌ساڵی 1961 به‌ولاوه شۆڕشی كورد به‌ڕێبه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌ره‌یسه‌ند، ئه‌م دوو هۆكاره بوونه هۆكاری زیاتر بایه‌خدان به‌یه‌كه سه‌ربازییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی \""عه‌بدولكه‌ریم قاسم\"" ـه‌وه، لێره به‌دواوه حكومه‌تی عیراق جیا له‌وه‌ی چه‌ند هێزێكی تری دروست كرد وه‌ك فه‌وجی سوك و چه‌ندینی تر.
له‌گه‌ڵ هاتنه ده‌سه‌ڵاتی به‌عسییه‌كاندا له‌ڕێگه‌ی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازییه‌وه ساڵی 1968، بایه‌خی زیاتر درا به‌سوپا، ده‌یانویست به‌هه‌ر نرخێك بووه عیراق له‌ڕێی به‌هێزكردنی سوپاكه‌یه‌وه وه‌ها لێبكه‌ن، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا بشكێت، هه‌روه‌ك خوازیاربوون له‌ڕه‌گه‌وه بزووتنه‌وه‌ی كورد‌و نه‌ژادی كورد ده‌ربكێشن.
به‌عسییه‌كان چه‌ندین گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سۆڤێتدا ئیمزاكرد بۆ كڕینی نوێترین چه‌ك، به‌ڵام واقیعی عیراق زۆر له‌وه سه‌ختتر ببوو به‌م چه‌كانه كۆنتڕۆڵ بكرێت، بۆیه سه‌رانی ده‌وڵه‌تی عیراق هه‌ر له‌ده‌یه‌ی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه بیریان له‌به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی كۆكوژو كیمیایی ده‌كرده‌وه، ئه‌وه‌ش سوپا ده‌باته ئاستێكی ترسناكه‌وه.
جیا له‌هه‌موو ئه‌مانه، قۆناغی باڵابوونی زیاتر‌و گه‌یشتنه لوتكه‌ی سوپای عیراق هاوكاته له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی \""سه‌دام حسێن\"" له‌ساڵی 1979 دا، چونكه سه‌دام خولیایه‌كی زیاتری بۆ به‌هێزكردنی سوپا هه‌م له‌ڕووی چه‌ندایه‌تییه‌وه، هه‌م له‌ڕووی چۆنایه‌تییه‌وه هه‌بوو، له‌ساڵی 1990 دا عیراق خاوه‌نی زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن سه‌رباز بوو، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی خاوه‌نی تازه‌ترین ته‌كنۆلۆژی چه‌ك بووه، له‌كۆتایی یه‌كه‌مین جه‌نگی كه‌نداودا بێسه‌روبه‌ره‌یی باڵی به‌سه‌ر پاشماوه‌كانی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی له‌شكره‌كه‌دا كێشا، وایان لێهات له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه له‌لایه‌ن دوژمنه‌كانیانه‌وه زه‌بریان لێده‌كه‌وت، حكومه‌تی به‌عس به‌وه قایل نه‌بوو له‌سنورێكدا سوپاكه‌ی قه‌تیس بكات، به‌ڵكو ده‌یویست سوپاكه‌ی بكاته سوپایه‌ك كه پشت ببه‌ستێت به‌چه‌كی سه‌رده‌م، به‌تایبه‌تی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ، له‌كاتی جه‌نگی ئێران - عیراقدا بارودۆخی ئابوری ئه‌م وڵاته زۆر خراپ بوو، به‌ڵام سه‌دام هه‌موو پاشه‌كه‌وته داراییه‌كانی خۆی بۆ كڕینی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی خه‌رج ده‌كرد.
به‌به‌رچاوی جیهانه‌وه سه‌دام حسێن هه‌موو جۆره چه‌كێكی ده‌كڕی و ده‌یهێنایه عیراق و دواتر له‌به‌رامبه‌ر كورد‌و هه‌روه‌ها شیعه‌دا هه‌ندێك له‌و چه‌كانه‌ی كه له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه قه‌ده‌غه كرابوون، به‌كاریهێنان.
دوای ساڵی 2003 و ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له‌عیراق، له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه‌دا كه هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه، سوپاش هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌و سوپایه‌كی نوێ پێكهێنرا، ئه‌گه‌رچی دواتر \""پۆڵ بریمه‌ر\"" حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌و كاته‌ی عیراق رایگه‌یاند: هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كردووه، به‌ڵام دواتر سوپا له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی پێكهاته‌كانی عیراق له‌سوپادا پێكهێنرا، به‌ڵام له‌ئێستا كورد به‌رده‌وام حكومه‌تی به‌غدا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی، كه كوردی له‌سوپادا فه‌رامۆش كردووه‌و له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی ململانێكانه‌وه، به‌رده‌وام رێژه‌ی كورد كه‌متر ده‌كاته‌وه.
-pukmedia"
