كۆمسیۆن: 50 هاوپه‌یمانێتی و زیاتر له هه‌شت هه‌زار كاندید به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن
میقداد شه‌ریف سه‌رۆكی كارگێڕی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: 8 هه‌زارو 275 كاندید له‌سه‌رجه‌م ئه‌و پارێزگایانه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی تێدا ده‌كرێت ناوی خۆیان له‌كۆمسیۆن تۆماركردوه‌و به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
شه‌ریفی راشیگه‌یاند: هه‌ر بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا 50 ئیئتلاف و 89 قه‌واره ناوی خۆیان له‌كۆمسیۆن تۆماركردوه، هه‌وره‌ها له‌چه‌ند رۆژی رابردوشدا كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاریدا تۆماركردنی ناوی ده‌نگده‌ران تا 7ی ئه‌م مانگه درێژبكاته‌وه.
بڕیاره له20ی نیسانی ئه‌مساڵدا له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراقدا جگه له‌هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ڕێوه‌بچێت.
