ساڵی پار پەرلەمانتارانی عێراق 15 موچەیان وەرگرتووە
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، هه‌ر (325) پارلهمانتارهكهی عێراق، به‌ر له‌مانگی ره‌مه‌زان هه‌ریه‌كه‌و موچه‌یه‌كی زیاده‌یان وه‌رگرتووه‌و پاشان (500) هه‌زار دیناریان وه‌كو پاداشت پێدراوه. له‌كۆتایی ئه‌مساڵیشدا جارێكی‌تر موچه‌یه‌كی زیاده‌یان وه‌رگرتووه، واته كۆی گشتی له‌مساڵدا پانزه موچه‌و پاداشتیان وه‌رگرتووه.
سه‌رچاوه‌كه، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، رونیكرده‌وه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆخۆی بڕی پانزه ملیار‌و (112) ملیۆن‌و (500) هه‌زار دیناری خه‌رجكردوه، له‌كاتێكدا كۆی موچه‌و ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ی هه‌ر پارله‌مانتارێك ده‌گاته (23) ملیۆن دینار.
