نوجێفی: خۆپیشانده‌ران خواسته‌كانیان ڕه‌وایه و ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیرێن
(نوجێفی) له ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی \"هه‌ولێر\"" نێردراوه ڕایگه‌یاندووه نابێت ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌كانی ئێستای عێراق به چاوێكی تایه‌فه‌گه‌ری و جیاكارییه‌وه ته‌ماشا بكرێن، چونكه داواكارییه‌كان دروسته و ده‌بێت له‌به‌ر چاو بگیرێن.
هه‌روه‌ك ده‌ڵێت نابێت نكۆڵی له‌وه بكرێت كه ژماره‌یه‌كی زۆر له گیراوه‌كان به‌بێ لێكۆڵینه‌وه و دادگه‌ییكردن زیندانیكراون، ئافره‌تی زیندانی هه‌یه ده‌ستدرێژی له گرتووخانه‌كاندا ده‌كرێته سه‌ر.
هه‌روه‌ها داوایشی له هێزه‌كانی پۆلیس و ئاساییش كردووه كه بێلایه‌نی خۆیان له خۆپێشاندانه‌كان بپارێزن و به گیانێكی نیشتیمانییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی (نوجێفی) هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه ملیۆنیه‌كه‌ی هاووڵاتیانی موسڵ و ئه‌نباری و سامه‌ڕا و چه‌ند شارێكی دیكه، دژی ئه‌دا و سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (نووری مالیكی)."
