هاشمی بۆ شیعەكان: 2013 ساڵی گۆڕانكاری دەبێت
هاشمی لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئەندۆڵ، جەختی كردووەتەوە \"سەرۆكوەزیران نووری مالیكی، بە ستەمكاری، گەندەڵی و بەدكرداریی حكوومەتەكەی، دۆخی گونجاوی بۆ گۆڕانكاری سازاندووە.\""
باوەڕیشی وایە كە ڕاپەڕین پارێزگاكانی باشوور كە زۆرینە شیعەمەزهەبن بگرێتەوە، بەو پێیەی كە دۆخێكی خراپ و هەژاری و نەبوونی خزمەتگوزاری و ڕەوشێكی خراپی ئەمنیدان.
ڕوونیشی كردەوە \""ئەو ناڕەزایەتی و ڕاپەرینە جاماوەرییەی كە پێشتر چاوەڕوانیم دەكرد و لە ئەنبار و نەیتەوا و سامەرشاوە سەری هەڵدا، دەبێت بە خۆپێشاندانی بەربڵاو و هەموو پارێزگاكان دەگرێتەوە.\""
ئەو گوتی \""لە بەرەنجامی ستەمكاری، گەندەڵی و خراپیی حوكمڕانەتیی مالیكی، لە ئێستادا بە ملیۆنان بێهیوا، ستەملێكراو و بێكار، هەتیو و بێوەژن هەن.\"" زیاتر گوتی \""مالیكی دەرفەتی لە دەست دا و گەل حوكمی ئاییندەی عێراق دەكات.\""
هۆشداریشی دا لەوەی كە مالیكی دەیەوێت لە بەهای ناڕەزایەتی و راپەڕینی جەماوەری كەم بكاتەوە و وەها نیشانی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری بدات كە ڕاپەڕیوان تەنیا سوننەن و هاتوون تاكو دەستەڵات لە ئێوەی شیعە وەربگرنەوە.
لەم ڕووەوە پەیامێكی ئاراستەی شیعە كرد و دەڵێت \""بە برایانی شیعە دەڵێم كە براكانتان لە ئەنبار پارێزگاریتان لێ دەكەن، ئێوە و ئەوانیش لەنێو یەك كەشتی دان و عێراق كۆتان دەكاتەوە و ئامانجتان هاوبەشە. مالیكی ئەو كەسە گونجاوە نییە لەم دۆخەدا حوكمی عێراق بكات، پێویستە ئێوەیش بڕیار بدەن وز دوودڵ نەبن و دوانەكەون و دەست بنێنە دەست براكانتان لە پارێزگاكانی دیكە كە دژبە حكوومەتی مالیكی وەستاونەتەوە.\""
تاریق هاشمی داوایشی لە وڵاتانی عەرەبی و تایبەت وڵاتانی كەنداو و توركیا كرد كە بەرپرسانە لەگەڵ ڕاپەڕینی عێراقی هاوهەڵوێست بن لەپێناو سەركەوتنی گەلی عێراقی ستەم دیتە.
جێگری لەكارلادراوی سەرۆككۆماری عێراق، لە دیمانەیەكی دیكەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی حەیاتی لەندەنی کە پێنجشەممەی ڕابردوو بڵاو کراواتەوە، باوەڕی وایە كە عێراق لەژێر حوكمی مالیكیدا بووە بە مەترسییەك بەسەر وڵاتانی كەنداو و وڵاتانی دیكەی عەرەبییەوە و، دەشڵێت بەڵگەی تەواوی لایە كە ئەمە دەسەلمێنێت. جەختیشی كردەوە كە نووری مالیكی دۆخێكی زۆر گونجاوی بۆ بێكاركردنی ملیۆنان عێراقی لە ناوەڕاست و باشوور هێناوەتە ئاراوە و پێیشی وایە كە شۆڕشی سووریا دەبێت بە ئیلهامێك بۆ عێراقییەكان.
جەخت دەكاتەوە لەوەی كە مالیكی بەردەوام بە پارە و شێوازی دیكە پشتیوانی لە ڕژێمی سووریا دەكات، ئەمەیش لە كاتێكدایە كە سەرۆكوەزیرانی عێراق باش دەزانێت دەستەڵاتدارانی سووریا تاوانی لە عێراقدا ئەنجام داوە و دەستیان چووەتە خوێنی عێراقییەكانەوە و كێشەكەیش تەواو مەزهەبییە.
لەبارەی ئەوەیشەوە كە مالیكی هۆشداری فیتنەی تایفی لە عێراقدا دەدات، هاشمی دەڵێت ئەو خۆی خاوەنی بەدیهێنەری فیتنەی تایەفییە و \""نووری مالیكی بەردەوام درۆ دەكات، ئەو ئەو پێدوایستیانەی گوتاری ڕاگەیاندنی هەن كە پێچەوانەی حەقیقەتی خۆی نیشان دەدەن. ئەو پیاوە سەركردەكانی سوننەی كردووەتە ئامانج و دەستی كردووە بە كوشتنیان، 90%ـی زیندانیكراوانی سیاسیش سوننەن و مالیكییش بە تایبەت كردوونیەتییە ئامانج.\""
ئەو دەپرسێت كە ماددەی چوار لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەسەر كێدا جێبەجێ دەكرێت، لە وەڵامیشدا دەڵێت \""بە تەنیا بەسەر سوننەدا جێبەجێ دەكرێت. بەم شێوەیە ئەو پیاوە چۆن هۆشداری لە هەڵگیرسانی فیتنەی تایفی دەدات كە خۆی دروستی كردووە.\""
ئەو لە درێژەی دیمانەكەیدا دووپاتی كردووەتەوە كە نووری مالیكی بەرجەستەكاری پڕۆژەی دەرەكییە و حوكمڕانەتیشی سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن كە وڵات بەرەو قووڵكردنەوەی كێشەی تایفیدا ئاراستە دەكات."
