جێگری سەرۆك كۆماری عێراق: نوری مالكی درۆزنه
له‌باره‌ی لێدوانێكی پێشوتری نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه هۆشداری هه‌ڵگیرسانی فیتنه‌ی تایفی داب‌و له‌عێراق، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق، تارق هاشمی، به رۆژنامه‌ی حه‌یاتی راگه‌یاندووه، \"ئه‌و درۆده‌كات، له‌زمانی موقته‌دا سه‌دره‌وه وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه كه پێش مانگێك وتبوی ئه‌وه‌ی فیتنه‌ی مه‌زهه‌بی‌و تایفی ده‌وروژێنێت خودی مالكییه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانیه‌وه به‌رانبه‌ر سوننه\"".
هاشمی كه له‌ئێستادا له‌قه‌ته‌ر نیشته‌جێیه، به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن‌و هاوكاریكرد له‌چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی \""تیرۆریستی‌دا\"" پێنچ جار سزای له‌سێداره‌دانی له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقه‌وه بۆ ده‌ركراوه.
تارق هاشمی پێیوایه كه نوری مالكی به‌شێك نییه له‌چاره‌سه‌رو خۆی به‌شێكی گه‌وره‌ی كێشه‌كانی ئێستای عێراقه‌و، له‌و روه‌وه ده‌ڵێت، \""ئه‌و هاوبه‌شه سیاسسه‌كانی ده‌كاته ئامانج، به‌ئامانج گرتنی رافع عیساوی وه‌زیری دارایی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پلانی ریشه‌كێشكردنی عه‌ره‌بی سوننه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه له‌پرۆسه‌ی سیاسيدا\"".
ئێواره‌ی پێنچشه‌ممه‌ی رابردوو (20/12/2012 )، هێزێكی ئه‌منی عێراقی كه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناره‌سمی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن هێزێكی سه‌ر به‌دژه تیرۆر بووه، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر نوسینگه‌و ماڵه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی عێراق، رافع عیساوی له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداو ژماره‌یه‌ك له‌پاسه‌وانه تایبه‌تییه‌كانی ناوبراویان ده‌ستگیركرد.
هاشمی ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو كه مالكی هێرش دەكاتە سەر هەموان لەنێویاندا كورد‌و توركمان‌و ته‌نانه‌ت پێكهاته‌كانی ئیئتلافی نیشتمانیش، ئه‌و خواسته سه‌ركوتكارانه‌یه‌ی ماكیش وایكردووه كه بەوەش خۆی دابراندووه لەلایەنه عەرەبی‌و ئیسلامی‌و نیشتمانییه‌كان.
-ئاوێنە"
