به‌عقوبه: به‌هۆی روخانی خانوه‌كه‌یانه‌وه 4 ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ستدا
وته‌بێژی ره‌سمی پارێزگای دیاله، تۆراس عه‌زاوی، به‌ئاوێنه‌نیوزی ڕاگه‌یاند، دوێنێ، چوارشه‌ممه، له‌گوندی \"حاجی شاكری\"" به‌هۆی بارینی بارانێكی زۆره‌وه خانوویه‌ك روخا كه له‌گڵ دروستكرابوو، به‌و هۆیه‌وه دوو براو دوو خوشك گیانیان له‌ده‌ستدا كه هه‌رچواریان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانی ئه‌و گونده‌ن.
گوندی حاجی شاكری سه‌ر به‌ناحیه‌ی محه‌مه‌د سه‌كرانی سه‌ر به‌قه‌زای به‌عقوبه‌ی پارێزگای دیاله‌یه.
تۆراس عه‌زاوی وتیشی، پارێزگاری دیاله، عومه‌ر عه‌زیز لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی لێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی پارێزگاكه.
له‌ماوه‌ی مانگێكدا حه‌وت خانوو له‌ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی بارانبارین‌و لافاوه‌وه روخاوه.
له‌رۆژی سێشه‌ممه‌وه 25-12، شه‌پۆلێكی بارانبارین چه‌ند شارێكی عێراقی گرتۆته‌وه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌غدای پایته‌ختیش روبه‌روی لافاو بوه‌وه‌و ده‌سته‌ی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراقیش رایگه‌یاند، ئه‌و بارانه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌دا له‌شاری به‌غدا باریوه به\""به‌هێزترین‌و توندترین\"" بارانبارین داده‌نرێت له‌ماوه‌ی 30 ساڵی رابردودا.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق رونیشیكرده‌وه كه بڕی ئه‌و بارانه‌ی له‌دوو رۆژی رابردودا باریوه له‌شاری به‌غدا، گه‌یشته 67 ملیم كه ده‌كاته نیوه‌ی تێكڕای بارانبارینی ساڵانه له‌و شاره‌دا."
