ئه‌نبار: نافه‌رمانیی مه‌ده‌نی دژی ده‌ستگیركردنی پاسه‌وانه‌كانی رافع عیساوی ده‌ستی پێكرد
سه‌عدون شه‌علان جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند: دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایه له سه‌ر داوای كه‌سایه‌تیه ئایینی و سه‌رۆك هۆزه‌كان له دژی ده‌ستگیركردنی پاسه‌وانه‌كانی رافع عیساوی وه‌زیری دارایی عێراق، ده‌ستیان به نافه‌رمانی مه‌ده‌نی كردوه.
وتیشی: ئه‌و نافه‌رمانیه \"مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ریه نه‌ك حكومی\"" به‌لام به هۆیه‌وه زۆربه‌ی دامه‌زراوه و فه‌رمانگه‌كان داخراون.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد به هۆی تۆڕه‌یی و ناره‌زایه‌تی زۆری دانیشتوانی ئه‌نبار له سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه، نافه‌رمانیه مه‌ده‌نیه‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت ."
