لیستی عێراقییه: مالیكی عێراق دابه‌ش ده‌كات نه‌ك كورد
عاشوور له لێدوانێكدا ره‌فتاره‌كانی مالیكیی به\" لاساییكردنه‌وه‌ی سه‌دام حوسێن\"" ناوبرد و گووتی له ئێستادا مالیكی تۆمه‌تی تیرۆری وه‌كو ته‌ڵه‌یه‌ك بۆ سه‌ركرده‌كانی سونه له‌عێراق داناوه‌ته‌وه و به‌نیازه\"" سونه‌كان به تیرۆر په‌راوێز بخات\""، گووتیشی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌درێنه پاڵ سه‌ركرده‌كانی لیسته‌كه‌ی\""دروستكراون و مالیكی به پاڵپشتیی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كه به‌ته‌واوه‌تی به سیاسیكراوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی مالیكی و لیسته‌كه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كات بۆ مانه‌وه‌ی\"".
عاشوور كه له‌رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوكه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی (باس نیوز)ی ده‌دایه‌وه روونیشیكرده‌وه ئه‌وه‌ی له عێراقدا رووده‌دات تاوانكارییه به‌ناوی ده‌وڵه‌ته‌وه، به‌دووریشی نه‌زانی ره‌فتاره‌كانی مالیكی عێراق به‌ره‌و جیابوونه‌وه ببات و له‌مباره‌یه‌وه گووتی\"" مالیكی بۆخۆی عێراق به‌ره‌و دابه‌ش بوون ده‌بات و باسی یه‌كێتی خاكی عێراقیش ده‌كات\"".
سه‌ركرده باڵاكه‌ی لیستی عێراقییه هۆشدارشی دایه ئه‌و سه‌ركرده شیعییانه‌ی به میانڕه‌و ناوی بردن بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات مالیكی له پۆسته‌كه‌ی دووربخه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر نا \""عێراق دابه‌ش ده‌بێت\"". گووتیشی\"" ئه‌وه‌ی مالیكی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات گوایه رێگه له دابه‌شكردنی عێراق ده‌گرێت له‌رێگه‌ی دژایه‌تیی كردنی كورده‌وه راست نیین، به‌ڵكو مالیكی خۆی هانی دابه‌شكردن ده‌دات به‌و ره‌فتارانه‌ی\""."
