ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان: شیعه‌ كه‌مینه‌ن له‌ عێراقدا

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان: شیعه‌ كه‌مینه‌ن له‌ عێراقدا
23ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان حكومه‌تی عێراقی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد له‌سه‌ر بنچینه‌ی تایفی ره‌فتار ده‌كات و شیعه‌شی به‌\"كه‌مینه‌\"" له‌قه‌ڵه‌م دا.
ئه‌ردۆگان له‌مباره‌یه‌وه‌ گوتی \""من ده‌ڕۆم بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان نه‌ك به‌ته‌نها له‌پێناو سووریا، به‌ڵكو له‌پێناو ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ش كه‌ له‌ عێراق هه‌ن، من نیگه‌رانم له‌وه‌ی عێراق ببێته‌ سووریایه‌كی تر، عێراق سونه‌ و شیعه‌ی تێدایه‌ و له‌ عه‌ره‌ب و كورد و توركمان پێكدێت و زۆرینه‌یان سونه‌ن و شیعه‌ش هه‌ن، به‌شێك له‌و شیعانه‌ توندڕه‌و و به‌شێكشیان میانڕه‌ون\"".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان گووتیشی حكومه‌تی ناوه‌ند حكومه‌تی كه‌مینه‌یه‌ له‌ راستیدا و ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئێستا نه‌ده‌بوو ئه‌گه‌ر\"" پاڵپشتیی تایبه‌ت نه‌بایه‌\""، چونكه‌ وه‌كو ئه‌و گووتی\"" حكومه‌تێكی شیعییه‌\""، ئه‌ردوگان ئومێدیشی خواست عێراق دابه‌ش نه‌بێت و یه‌كێتی خاكه‌كه‌ی بپارێزرێت.
ئه‌ردۆگان گوتیشی \""رژێمی عێراق ده‌یه‌وێت دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆیی ببات\""."
Top