ئەردوگان: كێشە مەزهەبی و تایفییەكان، عێراق دەكات بە سووریایەكی دیكە
لە دیمانەیدا لەگەڵ هەردوو كەناڵی ستار و ئێن تی ڤیی توركیایی، دوێنێ هەینی ئەردۆغان جەختی لە پێویستیی یەكپارچەیی خاكی عێراق كردەوە و ڕایگەیاند \"شیعەی میانڕۆ و هاوكات شیعەی توندرلاِۆ لە عێرقدا هەن، لە حاڵێكدا میانڕۆكان لەسەر هەڵوێستەكانیان بەردەوام بن ئەوا عێراق و ناوچەكەیش لە هەڵسوكەوتی حكوومەتی ناوەندیی عێراق كە حكوومەتی كەمینەیە ڕزگاری دەبێت، هەڵبەت ئەو پشتیوانیەیشی كە لێی دەكرێت و پشتیوانیی شیعەییانەیە، ئەوا زوڵم لە گەلی عێراق دەكرێت.\""
ئەردۆغان لەبارەی ئەگەری دابەشبوونی عێراقیشەوە گوتی \""خوازیارم ئەمە ڕوو نەدات، دەبێت یەكپارچەیی خاكی عێراق بپارێزێت، بە هیوام سیستەمێكی پەرلەمانیی دیموكراتی لە عێراق دابمەزرێت و هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.\""
سەرۆكوەزیرانی توركیا هاوكات پێداگیری كرد لە دووركەوتنەوە لە بیركردنەوە بە لۆژیكی \""هێزێكی ئەمنیی تایبەت بە خۆم پێك دەهێنم، لە زوڵمكردن لە خەڵكیش بەردەوام دەبم. دەبێ سیستەمێك بنیات بنرێت كە شەرعیەت لە گەلەوە وەربگرێت.\"""
