یۆرانیۆمی ئه‌مریكی هۆكاری شێواوی تازه لهدایكبوانه له عێراق
رۆژنامه‌ی، دیر شبیگل،ی ئه‌ڵمانی بڵاویكردوه‌ته‌وه له‌نێو تازه له‌دایك بووانی شاره‌كانی، به‌سڕه‌و فه‌للوجه، زیادبونێكی به‌رچاو ده‌بینرێت له حاڵه‌تانی شێواوی جه‌سته‌و توشبون به‌نه‌خۆشی، ژێرپه‌نجه، كه به‌پێی لێدوانی هه‌ندێك له شاره‌زایان هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و ئه‌و مادده‌ی، یۆرانیۆمه،ی له ساڵی 2003 دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه له عێراق به‌كارهێنراوه.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری شایه‌تحاڵانه‌وه ئاماژه‌یداوه، به‌بینینی چه‌ندین بونه‌وه‌ری جیاجیا كه هه‌ندێكیان یه‌ك چاویان هه‌یه یان دوو سه‌ریان هه‌یه، یان به‌جه‌سته منداڵن‌و ده‌مووچاویان هاوشێوه‌ی، مه‌یمونه، یان منداڵی كچ كه هه‌ردوو قاچیان پێكه‌وه لكاوه و له ماسی ده‌چێت له‌كاتێكدا به‌شی سه‌ره‌وه‌ی مرۆڤی ئاساییه‌و چه‌ندان نمونه‌ی تری له‌و جۆره.
رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردووه، جه‌نگی كه‌نداوی یه‌كه‌م له ساڵی 1991 بووه هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبون بهژێرپهنجه به‌ڵام نه‌ك به‌و رێژه‌یه‌ی كه له‌دوای جه‌نگی ئه‌مریكا له عێراق له ساڵی 2003 ده‌بینرێت كه له‌هه‌ندێك باردا خێزانێكی به‌ته‌واوه‌تی توش كردووه.
دیر شبیگل، رونیكردوه‌ته‌وه، به‌پێی زانسته‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان توشبوون بهژێرپهنجهو روبه‌روبونه‌وه‌ی تیشك هه‌یه.
-ئاوێنە
