عێراقییه گه‌نده‌ڵییه‌كی نوێ له كڕینی چه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرا ده‌كات
حه‌یده‌ر مولا گوته‌بێژی لیتسی عێراقییه ئاشكرای ده‌كات له 2008دا گرێبه‌ستێك له نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی عیراق و كۆمپانیای لۆكهید مارتنی ئه‌مه‌ریكی بۆ كڕینی 6 فڕۆكه‌ی جه‌نگی (C130G) به‌بڕی 1 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، له‌گه‌ڵ راهێنانی كادیرانی ئه‌و فڕۆكانه ئیمزا كراوه. به‌ڵام بۆمان ده‌ركه‌وتووه له‌و گرێبه‌سته‌دا سه‌رپێچییه‌كی گه‌وره كراوه. چونكه له گرێبه‌ستێكی هاوشێوه و هاوكاتدا له‌گه‌ڵ هه‌مان كۆمپانیا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ره‌وه، به‌نرخێكی زۆر جیاوازه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك قه‌ته‌ر بۆ كڕینی 4 فڕۆكه ته‌نها 393 ملیۆن دۆلاریان داوه، له‌گه‌ڵ 152 ملیۆن دۆلار بۆ راهێنانی كادیرانی فڕۆكه‌كان، واته جیاوازییه‌كه بۆ كڕینی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك له نێوان گرێبه‌سته‌كه‌ی قه‌ته‌ر و عیراقدا 98 ملیۆن دۆلاره. واته كۆی گشتی ده‌كاته 588 ملیۆن دۆلار.
له‌مباره‌وه مولا رایگه‌یاند لیسته‌كه‌یان داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌موده‌ست ده‌كات له‌و گرێبه‌سته، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماڵی گشتی ده‌وڵه‌ت، كه له‌م گرێبه‌سته‌دا سه‌دان ملیۆن دۆلاری لێ به‌فیڕۆ دراوه.
