له به‌غداد خۆپیشاندان دژی مالكی به‌رێوه‌چوو
هه‌زاران كه‌س له لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در دوێنێ سێشه‌ممه، خۆپیشاندانێكیان له نزیك نوسینگه‌ی، شه‌هید سه‌در، له ، مه‌دینه سه‌در، ی به‌غداد ئه‌نجامدا بۆ ناڕه‌زایه‌تی نیشاندان به‌رامبه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نوری مالكی، كه تیایدا به‌یاننامه‌كانی سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در، ی به \"بێ بایه‌خ\"" ناوبرد كه \""هیچ گرنگییه‌كی نییه به‌هۆی ئه‌وه‌ی دژ به‌یه‌كه\"".
رۆژی، دووشه‌ممه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نوری ماكی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هیچ بایه‌خێك بۆ ئه‌و به‌یاننامانه نه‌ماوه كه سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در ده‌ریده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی \""دژ به‌یه‌كه‌و به‌خێرایش ههڵدهگهرێندرێتهوه\"".
له‌به‌رامبه‌ریشدا، ره‌وتی سه‌در، له گرنگی ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه‌مكرده‌وه كه سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاراسته‌ی سه‌رۆكی رهوتهكهیانی كرد‌و رایگه‌یاند \""گرنگی پێناده‌ن\"" دووپاتیشی كرده‌وه ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وانه‌وه گرنگه \""گرفتی\"" عێراقییه‌كانه.
چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستا لایه‌نه سه‌ره‌كیه نه‌یاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه بریتی بوون له‌هاوپه‌یمانی كوردستانی - زیاتر له‌كه‌سایه‌تی مه‌سعود بارزانیدا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرا- له‌گه‌ڵ لیستی عێراقیه‌و ره‌وتی سه‌در، چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه بۆ گه‌یشتن به‌میكانیزمێكی گونجاو بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه بێ ئه‌نجام بوون."
