مالیكی‌بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوبراو، ته‌ڵاڵ زه‌وبه‌عی، له‌لێدوانێكیدا به رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی وتوه \"لیژنه‌ی نه‌زاهه به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه له‌و گرێبه‌ستانه‌ی كڕینی چه‌ك كه له‌گه‌ڵ روسیادا ئیمزاكراون، به‌و پێیه‌ی كه یه‌كێكه له‌دیارترین دۆسییه‌كان‌و چاوه‌ڕێش ده‌كرێ له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا‌و دوای گوێگرتن له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان، راپۆرتی كۆتایی رابگه‌یه‌نرێت\"".
روونیشیكردۆته‌وه كه \""لیژنه‌ی نه‌زاهه له لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا وته‌كانی عه‌لی ده‌بباغی وته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی حكومه‌ت‌و عیزه‌ت شابه‌نده‌ری ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و سه‌عدون دلێمی وه‌زیری به‌گری‌و عه‌بدولعه‌زیز به‌دری راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار وه‌رگرتووه\"".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وتوه كه \""بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بانگهێشتی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكیش ده‌كرێ، هه‌روه‌ها بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وته‌كانی ده‌بباغ‌و شابه‌نده‌ر‌و به‌دری\"".
هێماشی بۆ ئه‌و كردووه كه \""میوانداریكردنی مالیكیی واتای تۆمه‌تباركردنی ئه‌و ناگه‌یه‌نێت له‌تێوه‌گلانی له‌ناو گرێبه‌سته‌كاندا، به‌ڵكو زیاتر بۆ رونكردنه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نه‌كه له‌باره‌ی زانیاری دیاریكراوه‌وه\""."
