بۆ یەكەمجار لەعێراقدا ژنێك حیزبێكی سیاسی دادەمەزرێنێت
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، سوهاد حەیالی، به‌ئاژانسی شینخوای چینی راگه‌یاندووه، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بریاری كشانه‌وه‌ی له‌به‌ره‌ی حیواری نیشتمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ساڵح موتله‌گ هێناوه‌و خۆی ته‌رخانكردووه بۆ دامه‌زراندنی پارتێكی نوێ.
به‌ووته‌ی حه‌یالی، له‌ئێستادا سەرقاڵی خۆئامادەكردنە بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای دیاله كه بریاره له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقدا له‌ساڵی داهاتوودا ئه‌نجامبدرێت.
سوهاد حەیالی كه ته‌مه‌نی 40 ساڵه وتیشی، پارته‌كه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی نیشتمانی‌و نوخبه‌ی رۆشنبیری‌و سه‌رۆك هۆزو نوێنه‌ری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی پارێزگای دیاله له‌خۆده‌گرێت.
ناوبراو رونیكرده‌وه كه ئامانج له‌پێكهێنانی پارتی \""رۆڵە دڵسۆزەكانی دیالە\"" ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كسانی نێوان ژنان‌و پیاوان‌و په‌كپارچه‌ی عێراق‌و دووركه‌وتنه‌وه له‌ململانێ تایفییه‌كان‌و خزمه‌تكردنه به‌گه‌لی عێراق.
پارته‌كه‌ی سوهاد حەیالی، دەبێتە یەكەم حیزب لەعێراقدا كه لەلایەن ژنێكەوە دابمەزرێت، له‌هه‌مانكاتدا یەكەمجاریشە ژنێك سەرۆكایەتی حیزبێكی سیاسی ده‌كات لەعێراقدا.
"
