راپۆرتێكی حكومی: ملیۆنان هاوڵاتی عێراقی پێویستیان به‌مادده خۆراكیه‌كان هه‌یه
ئه‌ندامی لیژنه‌ی نیشتیمانی به‌رپرس له ئاسایشی خۆراك، مه‌هدی عه‌لاق، له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌یدا كه، دوێنێ، دووشه‌ممه، له‌باره‌گای ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سازیدا وتی، \"لیژنه‌كه‌یان ده‌خوازێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دوابڕیاری خۆی له‌سه‌ر فۆڕمی خۆراك نه‌خاته‌ڕوو پێش راوێژكردن له‌گه‌ڵمان\"" بهلاَم ئاماژه‌یدا \""ئاراسته‌كردنی بابه‌ته‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ لیژنه‌یه‌كی باڵا هه‌نگاوێكی باشه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشه‌كه سه‌باره‌ت به‌فۆڕمی خۆراك\"".
عه‌لاق، هۆشداریشیدا له‌ئه‌گه‌ری ره‌تكردنه‌وه‌ی فۆڕمی خۆراك چونكه، \""ده‌بێته هۆی بێبه‌شبوونی 50% ی گه‌لی عێراقی له‌خۆراك كه پشت به‌مادده دابه‌شكراوه‌كانی خۆراك ده‌به‌ستن\"".
وتیشی، \""سێ بژارده له‌به‌رده‌ستدایه له‌پێناو چاكسازی له‌فۆڕمی خۆراك، یه‌كه‌میان پشتبه‌ستن به‌به‌رهه‌می ناوخۆ بۆ فه‌راهه‌مكردنی مادده دابه‌شكراوه‌كان، دووه‌میش دابه‌شكردنی مادده‌كان به‌پێی سیستمی كارتی ئه‌لیكترۆنی، سێیه‌میش مانه‌وه‌ی مادده‌كانی فۆڕمه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌وڵدان بۆ چاككردنیان له‌ماوه‌ی داهاتوودا\"".
هه‌روه‌ها رونی كرده‌وه، \""3%ی گه‌لی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشی پشت به‌مادده خۆراكیه دابه‌شكراوه‌كان دهبهستنو رێژه‌ی 20% یشیان 50%ی داهاتیان ته‌نها بۆ خۆراك خه‌رج ده‌كه‌ن\"".
تیشكیشی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، \""رێژه‌ی بێبه‌شبوون له‌خۆراك له‌ساڵی 2011 كه‌میكردووه له‌چاو ساڵی 2007 و گه‌یشتوه‌ته 5.7% كه ده‌كاته یه‌ك ملیۆن‌و نۆسه‌د هه‌زار كه‌س كه زۆرینه‌یان له‌به‌سره‌و به‌غدادو موسڵ‌و زیقارن\""، كه پێشتر رێژه‌كه‌یان 17% بوو، ئاشكراشیكرد، \""رێژه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ئه‌گه‌ری روبه‌روبونه‌وه‌ی بێبه‌شبوونی خۆراكیان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له 20% بۆ 14% كه‌میكردووه\"".
به‌ڕێوه‌به‌ری عێراق له‌رێكخراوی (به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی)، ئه‌دوارد كۆلۆن، وتی، \""عێراق وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و سه‌رچاوه‌ی داهاتی زۆره\"" وتیشی، \""یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی شكستهێنان له‌باشكردنی بژێوی ژیان له‌عێراق به‌هه‌ده‌ردانی كاته بۆ چاوخشاندنه‌وه به‌تێكرای داهات، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار گه‌شه به‌لایه‌نی ئابوری هاوڵاتی بده‌ن\"".
كۆلۆن وتی، \""چاره‌سه‌ر به‌گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت، گرنگی نه‌دانی پێویست به‌هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وایكردووه هه‌ژاری له‌عێراقدا روو له‌زیادبوون بكات‌و بگاته ئاستێكی به‌رز\"".
پێشتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌كۆبونه‌وه‌ی چل‌و هه‌شته‌مینی خۆیدا كه‌له (6 ی تشرینی دووه‌می 2012) سازیدا بڕیاریدا به راگرتنی فۆرم‌و دابه‌شكردنی خۆراك‌و گۆڕینی به بڕه‌پاره‌یه‌كی دیاریكراو كه بریتی بوو له 15 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر كه‌سێك، بهلاَم هه‌ر زوو بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی لایهنو پێكهاته‌و هاولاَتیانی عێراقه‌وه ره‌تكرایه‌وه‌و ئه‌مه‌ش حكومه‌تی عێراقی ناچار كرد بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
-ئاوێنە"
