لێدوانه‌كانی مالكی روبه‌روی ره‌خنه‌ی توند ده‌بێته‌وه
وته‌كانی ئێواره‌ی، دوێنێ، شه‌ممه،ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نوری مالكی، روبه‌روی شه‌پۆلێكی ناره‌زایی توندی لایه‌نه جیاجیاكان بوه‌وه. لیستی عێراقیه به \"رێوشوێنی ئاماده‌كاری راگه‌یاندنی جه‌نگ\"" ناوی برد سه‌ره‌ڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی، هاوكات په‌رله‌مانتارانی كورد دووپاتیانكرده‌وه لایه‌نه‌كانی، كشاندنه‌وه‌ی متمانه، ئێستا \""له‌باشترین حاڵ‌و به‌هێزترین رۆژدان\"" وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌كانی مالكی به‌و رێوشوێنانه‌ی به‌رامبه‌ر نه‌یارانی سیاسه‌ته‌كه‌ی ده‌یگرێته‌به‌ر.
ئه‌م پێشهاتانه له‌كاتێكدایه، دوێنێ، شه‌ممه، گه‌وره به‌رپرس له‌هاوپه‌یمانی نیشتیمانی‌و سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در، هادی عامری، سه‌ردانێكی له‌ناكاوو چاوه‌ڕواننه‌كراوی بۆ كه‌ركوك‌و سلێمانی ئه‌نجامداو دواتر چاوی به‌سه‌رۆك كۆمار، جه‌لال تاڵه‌بانی، كه‌وت هاوكات جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر مه‌رجه‌عیه‌تی مادده‌ی 140. كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانی به‌رپرسێكی شیعی نزیك له مالكی یه بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌پاش هه‌ڵایسانی ئاگری ناكۆكیه‌كان.
له‌لێدوانێكی پێشویدا بۆ، المدی، وته‌بێژ به‌ناوی لیستی عێراقیه، مه‌یسون ده‌مه‌لۆجی، سه‌ره‌ڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و بارگرژییانه له‌لایه‌ن لیستهكهیهوه داوای له‌لایه‌نه ناكۆكه‌كان كرد روو له‌مێزی گفتوگۆ بكه‌ن ئاماژه‌شیدا \""مالكی، خودی خۆی ڕێكه‌وتنی 2009 له‌باره‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانه‌وه واژۆكردووه\"" داواشی له‌نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان كرد رێز لهڕێكهوتنهكانی پێشوو بگرن‌و دان به‌خۆدابگرن.
ده‌مه‌لۆجی، پێشبینیشی كرد چاوپێكه‌وتنێك له‌سه‌ر ئاستی گه‌وره لێپرسراوانی لایه‌نه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری سیاسه‌ته‌كانی مالكی تایبه‌ت بهقۆرغكردنی سوپا له‌ناكۆكیه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر سازبكرێت.
هاوكات دوێنێ لیسته كوردییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بانگێشتنامهكهی سه‌رۆك وه‌زیرانیان بۆ دانیشتن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی نێوان به‌غدادو هه‌ولێر ره‌تكرده‌وه.
لای خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار له‌لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، مه‌حما خه‌لیل، سه‌رسوڕمانی خۆی نیشاندا له‌وته‌یه‌كی سه‌رۆك وه‌زیران له‌باره‌ی ئه‌و \""ڕێوشوێنانه‌ی\"" له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه ده‌گیرێته‌به‌ر دژ به‌لایه‌نه‌كانی كشانه‌وه‌ی متمانه‌و وتی، \""هه‌ڕه‌شه‌كانی مالكی به‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێشبینی نه‌كراو به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی بژارده‌ی كشاندنه‌وه‌ی متمانه دێننه‌وه به‌رباس، كارێكی نه‌خوازراوو قبوڵنه‌كراوه\"".
دوپاتیشی كرده‌وه،\""ئه‌وانه لێدوانی ناده‌ستورین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستوور رێگه به‌كشانه‌وه‌ی متمانه ده‌دات و په‌رله‌مان ئازاده له‌كشانه‌وه‌ی متمانه یان نوێكردنه‌وه‌ی\"".
ئاشكراشیكرد، ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ سه‌رله‌نوێ خستنه‌رووی كشانه‌وه‌ی متمانه \""باشترن له‌هه‌ر كاتێكی پێشتر\"".
وتیشی، \""ئه‌مڕۆ دوو پرۆژه به‌ره‌وروی، مالكی، ده‌بنه‌وه، یه‌كه‌میان كشاندنه‌وه‌ی متمانه‌و دووه‌میش دیاریكردنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت به‌دوو ماوه‌ی هه‌ڵبژاردن كه نوێ ناكرێته‌وه\"".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، په‌رله‌مانتار له‌لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، مه‌حمود عوسمان، وتی، \""ئێستا پێویسته له‌سه‌رمان چاوه‌روانی گه‌رانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار بۆ به‌غدادو ده‌ست پێكردنی لهسهرلهنوێی پێشنیاره‌كه‌ی بكه‌ین، به‌مه‌ش له‌ژێر رۆشنایی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌وانی تره‌وه ده‌توانین بزانین كه ئایا ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری كێشه‌كه هه‌یه یان نا\""."
