مالكی: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌دوو خاڵ ده‌كرێت
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نوری مالكی، ئه‌مرۆ، یه‌كشه‌ممه، ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان مالكی‌و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكرا ده‌كات، به‌پێی به‌یاننامه‌كه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان ههرێمو ناوه‌ند كراوه له‌ناوچه \"تێكه‌ڵه‌كان\""و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كۆكن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌سه‌ر دوو خاڵ رێكه‌وتن.
له‌به‌یاننامه‌كه‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیراندا هاتووه، ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێویستی پێكهێنانی خاڵی پێشكنینی هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپا به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ رێكه‌وتنه‌كانی ساڵی 2009-2010، له‌ناوچه \""تێكه‌ڵه‌كان\"" یان مه‌شقپێكردنی ژماره‌یه‌ك له‌خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ركه بگرنه ئه‌ستۆ.
ئێواره‌ی دوێنێ، شه‌ممه، نوری مالكی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوه‌وه، به‌مه‌ستی تاوتوێكردنی كێشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان هولێرو به‌غدا، ئه‌گه‌رچی فراكسیۆنه كوردییه‌كانیش بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه بانگهێشتكرابوو، به‌ڵام رهتیانكردنهوه به‌شداری له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بكه‌ن."
