سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای عیراق: ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێستای نێوان هه‌رێم و به‌غدا شه‌ڕی چه‌كداری لێناكه‌وێته‌وه
بابه‌كرد زێباری له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عی ئاینی محه‌ممه‌د ته‌قی ئه‌لموده‌ره‌سی، وتیشی: هه‌روه‌ك چۆن له 2003ه‌وه چه‌ندین كێشه‌ی دیكه رووبه‌رووی عێراق بۆته‌وه و كۆتایی پێهاتووه، ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئیستاش یه‌كێكه له‌و كێشانه، ده‌توانرێت به گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێت.
روونیكرده‌وه: من نیگه‌ران نیم له‌و بارگرژیه‌ی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه، ئه‌و كیشه‌یه به دانیشتن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت نه‌ك به په‌نابردن بۆ چه‌ك.
