ئاڵا تاڵەبانی: دۆخەكە وەها بەردەوام بێت، كورد لە حكوومەت و پەرلەمانی عێراقی دەكشێتەوە
پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی كوردستانی، ئاڵا تاڵەبانی، ئەمڕۆ شەممە بە فورات نیوزی ڕاگەیاندووە، \"كورد هێشتا بڕیاری نەداوە لە حكوومەتی عێراق بكشێتەوە، بەڵام ئەگەر دۆخەكە وەها بەردەوام بێت لە حكوومەت و ئەنجوومەنی نیشتمانییش دەكشێتەوە.\""
زیاتر گوتی \""دۆخی عێراق قەیراناوییە و تا دێت نالەبارتر دەبێت، بۆیە پێویستە حكوومەتی عێراق گوێ لە داواكانی كورد بگرێت و بە دانوستان و لێكتیبَگەیشتن كێشەكان چارە بكات.\""گ
ڕوونیشی كردەوە \""ئەو دانوستانەی لە نێوان شاندی سەربازیی كورد لە بەغدا بەڕێوە چوو، مەبەست لێی كەمكردنەوەی بارگرژییە سەربازییەكان بوو لە ناوچە كێشەلەسەرەكان كە خەریك بوو بە بنبەست بگات بە هۆی پێداگریی حكوومەتی عێراقی لە دەستگرتن بە ئۆپەراسیۆنی دیجلەوە و ئامادەنەبوونی هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە.\""
تاڵەبانی جەختی كردەوە \""مەرجی سەرەكی كە كورد جەختی لێ دەكاتەوە هێوركردنەوەی بارودۆخی ناوچەكەیە و كۆتاییهاتن بە گرژییەكانی ینَوان هەرێم و بەغدایە، بەڵام ئەگەر بێت و دۆخەكە وەك ئەوەی هەیە بەردەوام بێت، ئەوا لە حكوومەتی عێراقی و ئەنجوومەنی نوێنەران دەكشێنەوە.\"""
