سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێشخەرییەك دەكات
لەبەیاننامەیەكدا هاتووە \" لەمیانەی پەرەسەندنی گرژییەكانی هەردوو حكومەتی بەغدا و هەرێمی كوردستان ئۆسامە نوجێفی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێشخەرییەك پێشكەشدەكات بۆ نزیكبوونەوەی بۆچوونەكانی هەردوو لایەنی كێشەكە\"". بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشداوە \"" ئەو دەستپێشخەرییە لەپێناو دوور خستنەوەی وڵاتە لەكارەساتەكانی ململانێء شەڕی ناوخۆدا\"".
نوجێفی رەزامەندی وەرگرتووە بۆ ئەوەی دەست بەدانووستاندن بكات لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان. لەبەیاننامەكەی ئەوەش هاتووە \""ئەمڕۆ چوارشەممە 21/11/2012 دوای ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ سەرۆكی لیستەكان لەئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆكی پەرلەمان رەزامەندی وەرگرتووە بۆ ئەوەی دانووستان لەگەڵ هەردوو لایەن بكات\""."
